ڤیدیۆی گۆڵەکان و پوختەی یارییە دۆستانەکەی لیڤەرپول و بڕوسیا دۆڕتمۆند

یاریگا

دوێنێ شەو لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا و لەسەر یاریگای بانک ئۆف ئەمەریکا یاری دۆستانەی نێوان یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی و بڕوسیا دۆڕتمۆنجی ئەڵمانی بەڕێوە چوو، یارییەکەش بە ئەنجامی 3-1 بۆ بەرژەوەندی یانە ئەڵمانییەکە کۆتایی پێ هات.

لەم یارییەدا سەرەتا لیڤەرپول لە رێگەی بەرگریکار ڤان دایک لە خولەکی گۆڵی یانەکەی تۆمار کرد، لە گێمی دووەمیشدا دۆڕتمۆند بە هێزەوە گەڕایەوە و توانی لە ڕێگەی پۆلیچ دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 66 و 89 تۆمار بکات، دواتریش لە خولەکی 93 یاریزان لارسن گۆڵی سێیەمی زەرد پۆشەکانی تۆمار کرد.

ئەوەش ڤیدیۆی پوختەی یارییەکەیە :

https://www.youtube.com/watch?v=GD8g1SbWRCA

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close