یانەی تۆتنهام مۆرینیۆی بێ ئومێد کرد

یاریگا

یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بە دیاری کردنی نرخێکی زۆر بەرز بۆ (تۆبی ئالدیرفیلد)ی بەرگریکاری یانەکە، شەیتانە شوورەکانی لە کڕینی یاریزانەکە بێ ئومێد کرد.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە یانەی تۆتنهام بۆ فرۆشتنی ئالدیرفیلد داوای 75 ملیۆن پاوەنی ئیستەرلینی کردوە، ئەم بڕە پارەیەش جۆزێ مۆرینیۆی تووشی نا ئومێدی کردوە و پێێ وایە هاتنی بەرگریکارەکە بۆ یاریگای ئۆڵد ترافۆرد کارێکی ئەستەمە و نایەتە دی، بەپێی ڕۆژنامەکە مۆرینیۆ چەند یاریزانێکی دیکەی وەک مارکینۆس لە یانەی پاریس سان جیرمان و بۆنۆچی لە یانەی میلان وەک پلانی دووەم دیاری کردوە.

یاریزان تۆبی ئالدیرفیلد، تەمەنی 29 ساڵە و لە مۆندیالی 2018 ی ڕوسیا لەگەڵ هەڵبژاردەی بەلجیکا توانی ئاستێکی نایاب پێشکەش بکات و پلەی سێیەمی مۆندیال دەستبەر بکەن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close