یاری مینا بە مەرج لە بارسێلۆنا دەمێنێتەوە

یاریگا

دوای بەدوای درەوشانەوەی (یاری مینا)ی بەرگریکاری بارسێلۆنا لەگەڵ هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا لە مۆندیالی ڕوسیا، بەرگریکارە گۆڵکارەکە ڕایگەیاند کە بەمەرج لە یانەی بارسێلۆنا دەمێنێتەوە.

لەم بارەیەوە، جایر مینا، بریکاری کارەکانی یاری مینا بە ئێزگەی (کادینا کۆپێ)ی ڕاگەیاند کە مینا حەز دەکات لە بارسا بمێنێتەوە، بەڵام بە مەرجی یاریکردن، ئەو بەهۆی کەمی یاریکردن زیانی زۆری پێ دەگات، هەروەها ئاشکرای کرد کە لەو ساتەدا لە گفتوکردن دان لەگەڵ یانەی ئیڤرتۆن بەڵام یاریزانەکە کە بزانێت یاری زیاتر دەکات ئەوا هەر لە بارسا دەمێنێتەوە.

یاری مینا، کە تەمەنی 23 ساڵە بەهۆی درەوشانەوەی لە مۆندیال و تۆمار کردنی چەند گۆڵێکی کاریگەر لە یارییەکانی هەلبژاردەی کۆلەمبیا، نرخی لە بۆرسەی یاریزانان بەرز بووەوە، ئێستاش یاریزانەکە گرێبەستی لە یانەکانی ئیڤرتون و ویستهام و دۆڕتمۆند و فەنار باخچەی تورکی پێ گەیشتوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close