هازارد گەیشتە ئیسپانیا

یاریگا

لەکاتێکدا دەنگۆی ڕۆیشتنی ئیدین هازارد، ئەستێرەی یانەی چێلسی و هەڵبژاردەی بەلجیکا بۆ ڕیاڵ مەدرید زیاتر دەبێت، یاریزانەکە بە سەردانێک گەیشتە ئیسپانیا.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە، کە (هازارد)ی تەمەن 27 ساڵ بەسەردانێک لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی نزیکی خۆی بۆ بەسەر بردنی پشووی خۆی گەیشتوەتە ناوچەی ماربیلای گەشتیاری، بەگوێرەی هەواڵەکەش هازارد لەوێ لە نزیکەوە چاودێری جموجۆڵەکانی هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و چێلسی دەکات سەبارەت بە هاتنی بۆ ریاڵ مەدرید لە میرکاتۆی ئەم هاوینەدا، ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردوە کە یانەی چێلسی دەیەوێت هازارد بە 225 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت، ئەوە لە کاتێکدا یانەی شاهانە هیچ گرێبەستێکی فەرمی پێشکەش بە یانە ئینگلیزییەکە نەکردوە.

ئاشکرایە کە فلۆرۆنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە تازەترین لێدوانیدا لە کاتی پێشکەش کردنی یاریزان ئۆدەریزۆلا بە میدیاکان ڕایگەیاندبوو، کە ئەگەری زۆر هەیە بەم زوانە گرێبەستێکی گرنگ واژۆ بکەن.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close