مۆرینیۆ کچکەکەی تووڕە دەکات

یاریگا

جۆزێ مۆرینیۆ، ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکان بەهۆی سەرقاڵییەوە لە بۆنەیەکی گرنگی کچەکەی ئامادە نابێت و دواتر داوای لێبوردنی لێ دەکات.

لەم بارەیەوە مۆرینیۆ بە رۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی گوتوە، داوای لێبوردن لە کچەکەم دەکەم، کە ئەمڕۆ ئاهەنگی دەرچوونی بوو لە زانکۆ و منیش نەمتوانی لەم بۆنەیەدا ئامادەبم، دەزانم ئەو زۆر دڵتەنگ و خەمناک بووە و لێم تووڕەیە بەوەی کە من نەهاتووم، بەڵام لە هەمان کاتدا دڵخۆشە بەوەی ئەنجامی داوە.

دەربارەی یانەی مان یۆنایتد و خۆئامادەکارییەکان، مۆرینیۆ گوتی بەم زوانە دەچینە ئەمەریکا و لەوێش لە پاڵەوانێتی جامی پاڵەوانان بەشداری دەکەین، بەڕاستی من هیچ لە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپول و میلان ناترسم و نیگەران نیم، ئەوەی منی بێ تاقەت کردوە تەنها ئەوەیە کە ناتوانم لەو ساتەدا هەموو یاریزانەکانم لە مەشقەکاندا ببینم، بەڕاستی درۆتان لەگەڵ ناکەم من نیگەرانم لەبەر ئەوەی تا ئێستا مەشقەکان دەستی پێ نەکردوە”.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close