سەرۆکی ئۆرۆگوای سوپاسی گریزمان دەکات

یاریگا

تاباری فاسکێز، سەرۆکی وڵاتی ئۆڕۆگوای لە پەیامێکی بۆ سەرۆکی فەرنسا پێرۆزبایی بردنەوەی مۆندیالی لێ کردوە و لە هەمان کاتدا ڕایگەیاندوە کە ئەنتوان گریزمان هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرنسا داوەت دەکات تاکو سوپاسی بکات.

لەم بارەیەوە، فاسکێز کە بەعاشقێکی سەرسەختی تۆپی پێ ناسراوە، دوای پیرۆزبایی کردن لە ماکڕۆنی سەرۆکی فەرنسا ئاماژەی بە گریزمان کردوە و سوپاسی کردوە لەبەر ئەوەی دوای تەواوبوونی یاری نێوان ئۆرۆگوای و فەرەنسا گریزۆ لە پرێس کۆنفرانسی دوای یاری ئاڵای ئۆڕۆگوای لەسەر شانی خۆی دانابوو تا پرێس کۆنفرانسەکە کۆتایی پی هات، هەروەها ئاماژەی کردوە کە خوازیارە گریزمان بۆ ئۆڕۆگوای داوەت بێت، بۆ ئەوەی لەسەر ئەو هەڵوێستە جوانەی سوپاسی بکات.

ئاشکرایە کە گریزمان بەهۆی پەیوەندی هاوڕێیەتی لەگەڵ چەندین یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆڕۆگوای کە لەگەڵ ئاتلەتیکۆ مەدرید یاری دەکەن، ئەم کارەی ئەنجام دابوو، ئەویش بۆ ئەوەی دڵنەوایی کردنی هاوڕێیانی لە هەڵبژاردەی ئۆڕۆگوای کە یارییەکەیان دۆراند.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close