هەڵبژاردەی کڕواتیا ئەستێرەیەکی گرنگی لە یاری ئینگلتەڕا یاری ناکات


یاریگا

بەر لە ڕۆژێک لە دووەمین یاری قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیال نێوان هەردوو هەڵبژاردەی کڕواتیا و ئینگلتەڕا، کرواتەکان بە یاری نەکردنی ئەستێرەیەکی گرنگی تیپەکە گورزێکی گەورەیان بەرکەوت.

لەم بارەیەوە بە پێی تازەترین هەواڵ لە یاری سبەی یاریزان سیمی فرسالیکۆ، ئەستێرەی هەلبژاردەکە بەهۆی چاکنەبوونی لە پێکانی یارییەکەی ڕوسیا ناتوانێت بەشداری بکات، بەمەش کڕواتیا گورزێکی کوشندەی بەر لەو یارییە گرنگە بەر دەکەوێت، جگە لەو یاریزانە هەرەیەکە دایان لۆڤرینی بەرگریکار و (سۆپاتیچ)ی گۆڵپارێزیش سوکە پێکانیان لە یاری بەرانبەر ڕوسیا هەبوو، بەڵام ئەوان لە یارییەکە ئامادە دەبن، هەر چەندە سۆپاتیچ لە دوایین یەکەی مەشقیدا بەشداری نەکرد، تاکو پێکانەکەی پەرەنەسەنێت و زوو چاک ببێتەوە.

ئاشکرایە کە سبەی شەو یاری دووەمی قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی ڕوسیا نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا و کڕواتیا ئەنجام دەدرێت و براوەش ڕاستەخۆ بۆ یاری کۆتایی سەردەکەوێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close