فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئارجەنتین چارەنووسی سامپاولی دیاری دەکات

یاریگا

دوای شکستە چاوەڕوان نەکراوەکەی هەڵبژاردەی تانگۆ لە مۆندیالی ڕوسیا، ماڵئاوایی کردن لە قۆناغی 16 بڕیارە فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئارجەنتینی بریاری کۆتایی خۆی سەبارەت بە چارەنووسی سامپاولی ئاشکرا بکات.

تۆڕی هەواڵی (بیریمیۆم سپۆرت)ی ئیتالی بڵاویکردوەتەوە کە فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئارجەنتین پێیان وایە ماڵئاوایی کردن لە مۆندیال واتای ئەوە نییە دەبێت سامپاولی لە کارەکەی لابدرێت، بۆیە ئەوان بەنیازن سامپاولی لە کارەکەی بهێڵنەوە و بەمەش ڕاهێنەرەکە لە کۆپا ئەمەریکای 2019 جارێکی دیکە سەرپەرشتی تیپەکە دەکاتەوە، سەرچاوەکە ئاماژەی کردوە کە لادانی سامپاولی واتای ئەوەیە فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئارجەنیتنی 7 ملیۆن یۆرۆ وەک قەرەبوو بدات بە ڕاهێنەرەکە، جگە لەوەش ئەوان پێیان وایە هیچ بژاردەیەک لەبەر دەست نییە بۆ ئەوەی بتوانێت شوێنەکەی سامپاولی پڕ بکاتەوە.

ئاشکرایە کە هەڵبژاردەی ئارجەنتین لە مۆندیالی ڕوسیا دوای دۆڕاندنی لە قۆناغی 16 بەرانبەر فەرەنسا بە ئەنجامی 4-3 ماڵئاوایی لە مۆندیال کرد.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close