ڕاهێنەرێکی پێشووی بارسێلۆنا لە وەرگرتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا نزیک دەبێتەوە

یاریگا

دوای وازهێنانی فرناندۆ هێرۆ، لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، میدیاکانی ئیسپانیا ئاماژە دەکەن کە ڕاهێنەرێکی پێشووی یانەی بارسێلۆنا بەم زوانە وەک ڕاهێنەری تازەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دیاری دەکرێت.

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە کە (لویس ڕۆبیالیس) سەرۆکی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاری داوە (لویس ئێنریکی) ڕاهێنەری پێشووی بارسا وەک ڕاهێنەری تازەی هەڵبژاردەی لارۆخا دیاری بکات، هەروەها بڕیارە ئەمرۆ دووشەممە فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی گفتوگۆی زیاتر لەسەر داهاتووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بکەن، بەتایبەتی دوای شکستەکەی مۆندیالی ڕوسیا کەتێیدا هەڵبژاردەی ئیسپانیای پالێوراو بۆ بردنەوەی مۆندیال لە قۆناغی 16 دا مالئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

ئاشکرایە کە لویس ئێنریکی، کە تەمەنی 48 ساڵە دوای وازهێنانی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی بارسێلۆنا هیچ پۆستێکی دیکەی وەرنەگرتوە، بەمەش لەکاتی وەرگرتن پۆستی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا هیچ تەگەرەیەکی لە بەردەم نابێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close