یانەیەکی پرێمەر لیگ بۆ کڕینی یاری مینا لەگەڵ بارسێلۆنا کۆدەبێتەوە

یاریگا

دوای ئەو ئاستە بەرزەی (یاری مینا) لەگەڵ هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا لە مۆندیالی ڕوسیا پێشکەشی کرد، یانەیەکی پرێمەر لیگ گرێبەستی فەرمی پێشکەش بە بەرگریکارە گۆڵکارەکە دەکات.

بەگوێرەی ماڵپەڕی goal یانەی ئیڤرتۆنی ئینگلیزی بری 24 ملیۆن یۆرۆی بۆ کڕینی یاری مینا پێشکەش بە بارسێلۆنا کردوە، بەپێی تازەترین هەواڵیش بڕیارە بەرپرسانی یانەی ئیڤرتۆن گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی بارسا بکەن بۆ ئەوەی ڕێکەوتنێک ئەنجام بدەن، بەپێی سەرچاوەیەکی نزیک لە بارسا یانە کەتەلۆنییەکە دەیەوێت یار یمینا بە شێوەی خواستن بە یانەیەک بدات، یان ئەگەر بیفرۆشێت دەیەوێت مافی کڕینەوەی یاریزانەکەی لە داهاتوودا هەبێت، لە هەواڵەکەدا هاتوە کە ئیڤرتۆن بەهۆی پێکانی ئاشلی ویلیامز و رۆیشتنی فۆنیس مۆری زۆر پێویستی بە بەرگریکار دەبێت.

یاری مینا کە تەمەنی 23 ساڵە و پارساڵ بە بری 12 ملیۆن یۆرۆ لە پالمێراسی بەڕازیلی پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، لە مۆندیالی ڕوسیادا توانی 3 گۆڵی کاریگەر بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تۆمار بکات و سەرنجی جیهانیش بەلای خۆیەوە ڕابکێشێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close