یاری مینا لە ناوبژیوانی یاری ئینگلتەڕا ڕازی نییە

یاریگا

دوا بەدوای ماڵئاوایی کردنی هەڵبژاردەی کۆلۆمبیا بە لێدانی سزای یەکلاکەرەوە بەرانبەر هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا، یاری مینا بەرگریکاری کۆلۆمبیا ناڕەزایی خۆی بەرانبەر ناوبژیوان دەربڕی.

مینا، کە بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنایە و خاوەن گۆڵی یەکسانبوونی هەڵبژاردەکەیەتی ڕایگەیاند کە زۆر بە دۆڕاندنەکە دڵتەنگ بووە و پێی وایە لێدانە سزاکان تەنها پەیوەندی بە بەختەوە هەیە و هیچی تر نا، هەروەها گوتیشی کە هەڵبژاردەکەیان ئاستێکی بەرزی پیشاندا و هەڵبژاردەی ئینگلیزی لە کۆتایید ناچار کرد کە ڕێز لە تیپەکەمان بگرێت.

مینا لە درێژەی قسەکانیدا ناڕەزایی خۆی بەرانبەر (ماڕک گیگەر)ی ناوبژیوانی ئەمەریکی دەربڕی و گوتی ئەو زیاتر پشتگیری هەڵبژاردەی ئینگلتەڕای دەکرد و لە هەندێک بڕیارەکانیدا ئێمەی هەراسان کردبوو، بەڵام لە کۆتاییدا ئێمە بە سەربەرزی مالئاواییمان کرد.

یاری مینا کە تەمەنی 23 ساڵە توانی لە مۆندیال ئاستێکی نایاب پێشکەش بکات و بە شێوەیەکی بەرچاو بدرەوشێتەوە و 3 گۆڵیش بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمار بکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close