ڕاهێنەری ئەڵمانیا داهاتووی خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەکە یەکلایی کردەوە

یاریگا

یواکیم لۆف، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە مۆندیالی ڕوسیا کە لە قۆناغی کۆمەڵەکان ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەکە کرد، داهاتووی خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەکە يەکلایی کردەوە.

ڕۆژنامەی (بیلد)ی ئەڵمانی بڵاویکردوەتەوە، کە لۆف دوای چەند رۆژێک لە بیرکردنەوە ودوای پشتگیری کردنی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا بڕیاری داوە لەگەڵ هەڵبژاردەکە بەردەوام بێت تا گرێبەستەکەی لە ساڵی 2022 كۆتایی پێ دێت، هەروەها لە رۆژنامەکە هاتوە کە لۆف هەوڵ دەدات بۆ ماوەی داهاتوو هەڵبژاردەیەکی تۆکمە بۆ پاڵەوانێتی ئەوروپا ئامادەبکات، ئەوەش لە کاتێکدا هاتوە کە لە ڕاپرسێکدا 55% ئەڵمانەکان لەسەر مانەوەی ڕاهێنەرەکە ڕازی نین و داوا دەکەن ڕاهێنەرێکی دیکە مان شافت بۆ ماویە داهاتوو بەرێوە ببات.

ئاشکرایە کە ئەلمانیا لە مۆندیالی ڕوسیا دوای دوو دۆراندن بەرانبەر مەکسیک و کۆریا و بردنەوەیەک بەرانبەر سوید لە قۆناغی کۆمەڵەکان ماڵئاوایی لە مۆندیال کرد.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close