فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئارجەنیتن پلانی لادانی سامپاولی ئامادەکردوە

یاریگا

دوای ماڵئاوایی کردنی مێسی و هاوڕێیانی لە مۆندیالی 2018 ی ڕوسیا، فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئارجەنتین نایەوێت چیتر خۆرخی سامپاولی ڕاهێنەر بەردەوام بێت و بۆ ئەوەش پلانێکی بۆ لادانی ئامادە کردوە.

ڕۆژنامەی “ecodiario”ی ئارجەنتینی بڵاویکردوەتەوە کە سامپاولی زۆر لە لادان نیزک بووەتەوە، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئارجەنیتن بڕیارە لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ڕاهێنەر داوا بکات سامپاولی بەخۆی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بکات بێ ئەوەی هیچ شەرمەزار بکرێت، دواتریش ڕاهێنەرێکی دیکە بۆ هەڵبژاردەی تانگۆ دیاری بکرێت، هەر لە ڕۆژنامەکەدا هاتوە کە بەڕۆیشتنی سامپاولی پێویستە ڕاهێنەرەکە بری 15 ملیۆن یۆرۆ وەک قەرەبوو لە فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئارجەنیتن وەربگرێت، لەبەر ئەوەی گرێبەستەکەی تا ساڵی 2022 بوو.

ئاشکرایە کە هەڵبژاردەی ئارجەنتین دوای دۆرانی بە ئەنجامی 4-3 بەرانبەر فەرەنسا بە فەرمی مالئاوایی لە مۆندیالی ڕوسیا کرد.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close