ئه‌و شه‌وه‌ی دیشامپ نه‌خه‌وت و میسی ڕاگرت
هه‌وراز كاوه
ئه‌و شه‌وه‌ی ئه‌ندامانی تیپی فه‌ره‌نسا بۆ پشوو وه‌رگرتن و یارییه‌كه‌ی ئه‌رجه‌نتین خۆیان ئاماده ده‌كرد، ڕاهێنه‌ری كه‌ڵه‌شێره‌كان ویستی دوای نوستنی یاریزانه‌كانی به‌ته‌واوی بیر له میسی بكاته‌وه، تا بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی گرفتیان بۆ دروست نه‌كات، ئه‌و سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌كانی دووپاتی ئه‌وه‌ی كرده‌وه به‌هۆی بارودۆخی ده‌روونی میسی زۆر دڵشاد نییه و هه‌موو به‌ریه‌ككه‌وتن و نه‌گه‌یشتنی تۆپێك پێی زیاتر لایه‌نی جه‌سته‌یی و ده‌روونی ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
به‌ره به‌یانی دیشامپ به گڵاسێك ئاوی گێلاسه‌وه له ده‌رگای ژماره (579)ـی‌دا تا بانگی یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی بكات بۆ باڵكۆنی ژووره‌كه‌ی خۆی، مه‌به‌ست له‌م دانیشتنه بیركردنه‌وه‌بوو له ڕاگرتنی میسی، سه‌ره‌تا له ڕێگای (تابلێته‌وه) هه‌ندێك لایه‌نی ته‌كتیكی تیپی تانگۆ و سه‌رچاوه‌ی یارمه‌تی و كۆمه‌ككردنی میسی ته‌ماشا كرا، كه ده‌ركه‌وت ئه‌و دوو یاریزانه‌ی زیاتر ئاسایشی یاریی بۆ لیۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن (بانێگا و ماسێكرانۆن)، به‌ڵام له‌وه‌گه‌یشتن ناكرێت به چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌ك له ناوه‌ڕاستی یاریگا سه‌رقاڵبن به‌و دوو یاریزانه‌وه، چونكه تاڕاده‌یه‌ك شێوه‌ی ته‌كتیكی تیپه‌كه‌ی ده‌گۆڕێ كه زیاتر جه‌خت له تۆپی خێرا و هه‌ڵه‌كوتانی له ناكاو ده‌كاته‌وه، بۆیه باشترین ڕێگا ئه‌وه‌بوو به دروستكردنی گوشاری تووند ماسكێرانۆ ناچار بكرێت له ده‌ره‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسییه‌كان بێت بۆ قوڵایی یاریگا و نزیكی له میسی، هه‌روه‌ها یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی دیشامپ پێی باشبوو له ڕێگای چاودێری تاكی میسی كاره‌كانی سنووردار بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیشامپ وتی: “كێ ئه‌مه ده‌كات له تیپه‌كه‌دا؟”.
یاریده‌ده‌ره‌كه وتی: “.ئه‌م ئه‌ركه كانتی ده‌توانێت جێبه‌جێی بكات، چونكه ئه‌و كه‌متر له یاریگا چاوی له‌سه‌ره، هه‌روه‌ها خێرایی به‌رگری و دروستكردنی هێرشی هه‌یه و كه‌متر ته‌ركیز له‌ده‌ستده‌دات، جگه له‌وه له یانه‌ی چێڵسی ئه‌زموونی ئه‌م جۆره پلانانه‌ی هه‌یه، كه زۆركات ڕووبه‌ڕووی هێرشبه‌ری گه‌وره بۆته‌وه”.
دیشامپ ok: “ئه‌مه ده‌كه‌ین به‌ڵام پێویسته كانتی له‌مكاره ئاگادار بكرێته‌وه، به‌ڵام نابێت بخرێته سبه‌ی، پاشان جارێكی دیكه له‌ده‌رگا درا و كانتی به‌چاوی خه‌وه‌وه هاته‌ده‌ر و دوای شه‌و باشكردن فه‌رمووی له میوانه ناوه‌خته‌كانی كرد، ئه‌وان زۆر دانه‌نیشتن، به‌ڵكو له‌ته‌واوی ئه‌ركه‌كه‌ی بۆ سبه‌ی ئاگادار كرایه‌وه، ئه‌ویش به‌بێ دوو دڵی قبوڵیكرد له یاریگادا چاودێری و قه‌ده‌غه‌كردنی دروستكردنی یاریی بخاته سه‌ر میسی و بیخاته ده‌ره‌وه‌ی یارییه‌كه.
بۆ به‌یانی كانتی دیشامپی بینی و پێی ڕاگه‌یاند: پێویسته له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه ئه‌وه باس بكرێت من زیاتر ڕۆڵی به‌رگری ده‌بینم به‌هۆی به‌هێزی هێرشبه‌ره‌كانی ئه‌رجه‌نتین، تا ئه‌مه له‌لای تیپی ڕكابه‌ر دروست بێت، كه ته‌نیا ئه‌ركی من به‌رگرییه و نزیكییه له گۆڵی خۆمانه‌وه، به‌زووی ئه‌م هه‌واڵه بڵاوكرایه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانرێت كانتی ماهێت و ڕۆڵی له یارییه‌كه‌دا چیده‌بێت. كاتێك میسی هاته سه‌ر زه‌مینی چیمه‌نه‌كه هه‌ستی به‌هیچ نه‌كرد، به‌ڵكو له‌وه‌ختی قوڵبوونه‌وه‌ی یارییه‌كه‌دا به‌ڕوونی له‌وه گه‌یشت ئه‌و له ده‌روه‌ی شێوه یاریكردنی خۆیدایه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت بۆ چه‌ند مه‌ترێك به تۆپه‌وه بڕوات، یاخود كۆمه‌كی نه‌ده‌كرا و كانتی وه‌كو مۆته‌كه و سێبه‌ر سه‌رجه‌م پلانه‌كانی تێكدابوو، به‌خێرایی ده‌چووه سه‌ری، یان ناچاری ده‌كرد میسی هه‌ندێكجار هه‌ڵكشێت بۆ باڵه‌كان، تا سوود له تۆپه‌كانی ئه‌وێ وه‌ربگرێت، كه ئه‌مه‌ش ناهاوسه‌نگی له ناوه‌ڕاست و پشتی هێرشبه‌ره‌كانی تانگۆوه دروستكرد و ده‌رفه‌تی زۆری هێنایه پێش و چالاكییه‌كانی پۆگبای زیاتر كرد، به‌وه‌ش كه‌ڵه‌شێره‌كان زۆر به‌زووی له ناوه‌ڕاست و قوڵایی یاریگاوه تۆپیان له‌ناوه‌وه به‌ره‌و گۆڵی به‌رامبه‌ر ده‌برد، كه ده‌توانم بڵێم گۆڵی چواره‌م به‌وجۆره‌بوو، نه‌ك میسی له ناوه‌ڕاستی یاریگا به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی ستوونی ته‌نیا یاریزانێكی ئه‌رجه‌نتینی نه‌بوو په‌كی یارییه‌كه بخات و (ئێمباپی) گۆڵه‌كه‌ی هێنا و دیشامپی ڕاهێنه‌ریش شه‌وی دواتر تێر بۆی خه‌وت.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی