پێکانی پیکێ نیگەرانی دەخاتە نێو هەڵبژاردەی ئیسپانیا


یاریگا

دوای ئەوەی دوێنێ جیرارد پیکێ، بەرگریکاری لارۆخای ئیسپانیا لە دوایین یەکەی مەشق و ڕاهێنان تووشی سووکە پێکانێک هات، بەشداری کردنی لە یاری ئەمرۆ بەرانبەر ڕوسیا گومانی لێ دەکرێت.

ڕۆژنامەی (ماڕکا) بڵاویکردوەتەوە کە جیڕارد پیکێ بە هۆی خۆپێکدادانێکی توند لەگەڵ پیپی ڕینا گۆڵپارێزی یەدەگی ئیسپانیا تووشی پێکانێکی سووک لە گوێزینگی هاتوە کە بەهۆیەوە هەڕەشەی لە بەشداریکردنی بەرانبەر ڕوسیا دەکات، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە مەترسی هەیە پیکێ بەهۆی ئەو پێکانە نەتوانێت ئاستی پێویست پێشکەش بکات، یان پێکانەکەی پەرەبسەنێت، بۆیە فێرناندۆ هێرۆ، ڕاهێنەری ئیسپانیا هەر یەکە لە ناچۆ و ئازبیلیکوێتا ی بۆ شوێنگرتنەوەی پیکێ دیاری کردوە، گەر یاریزانەکەی بارسێلۆنا نەتوانێت لە یارییەکیە ئەمڕۆ ئامادە بێت، یان ڕاهێنەر نەیویست سەرکێشی بە بەشداریکردنی بکات.

ئاشکرایە کە بڕیارە کاتژمێر 5 ی ئەمرۆ ئێوارە هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یاری قۆناغی 16 ی مۆندیال ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ڕوسیای خاوەن یاریگا و جەماوە دەبێتەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close