سوارێز لەسەر ماڵئاوایی کردنی مێسی لە مۆندیال هاتە دەنگ

یاریگا

دوای سەرکەوتنی هەڵبژاردەی ئۆڕۆگوای بەسەر پورتوگال و ماڵئاوایی کردنی مێسی و ئارجەنتین لەسەر دەستی فەرەنسا لویس سوارێز ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئۆڕۆگوای لەسەر مالئاوایی کردنی مێسی قسەی خۆی کرد.

سوارێز لە لێدوانێکدا لە ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی ئیسپانی بڵاوکراوەتەوە گوتی “مێسی بە کاتێکی خراپ و هەستیار تێپەڕ دەبێت، بەتایبەتی دوای لەدەستدانی خەونی بردنەوەی مۆندیال، مێسی هاوڕێمە و خۆشم دەوێت و هەموو کاتێکیش هانی دەدەم، پێویستە ەسری خۆی بەرز کاتەوە”.

دەربارەی هەڵبژاردەی ئۆڕۆگوای و ئەو تیپەی بۆ بردنەوەی مۆندیال دەیپاڵێوێت، سوارێز گوتی ” ئیسپانیا بەهێزتریت تیپە، ئەوان کۆمەڵێک یاریزانی زۆر باشیان هەیە، هەروەها ئێمەش وەک هەڵبژاردەی ئۆڕۆگوای دەتوانین ڕکابەری دەکەین، ئێمەش پاڵێوراوین.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close