دوای تەنیا نۆ رۆژ میهالۆڤیچ بە هۆکارێکی سەیر لە راهێنەرایەتی سپۆرتینگ دوورخرایەوە!

یاریگا-نۆ رۆژ لەمەوبەر  یانەی سپۆرتینگی پۆرتوگال رایگەیاند گرێبەستێکیان بۆ سێ وەرز و نیو لەگەڵ سینسیا میهالۆڤیچ واژۆکردووە.

بڕیار وابوو میهالۆڤیچ ببێتە سەرەتایەک بۆ کۆتایی هاتن بە کێشەکانی ئەو یانەیە کە ئەمساڵ بەدەستییەوە دەناڵێنێت لە نێویاندا  رۆشتنی چوار ئەستێرەی دیاریان.  بەڵام سەرۆکی نوێی سپۆرتینگ بڕیاری لەکارلادانی راهێنەرەکەی پێشووی ئەیسی میلانی دا.

خۆزێ سینترا سەرۆکی نوێ بۆ ماڵپەڕی فەرمی یانەکە وتی “یەکەم کار کە میهالۆڤیچ کردی، گۆڕینی شوێنی مەشقی خۆئامادەکاری یانەکە بوو لە سویسرا. ئەو کەمپە ٣٠٠ هەزار یۆرۆ لەسەر سپۆرتینگ کەوتبوو، لەسەر ئەوە بڕیارماندا گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنینەوە و لە پلانی ئێمە بۆ وەرزی داهاتوو نەبێت”.

وابڕیارە ئەو یانەیە رۆژی دووشەمە راهێنەرێکی دیکە دیاری بکات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close