مارادۆنا دوای نەخۆش کەوتنی پەیامێک بۆ هەوادارانی دەنێرێت

یاریگا

دوای تێکچوونی باری تەندروستی لە کاتی یارییەکەی دوێنێ شەوی نێوان ئارجەنتین و نێجیریا، دیگۆ مارادۆنا ئەفسانەی تۆپی پێی ئارجەنتینی لە لێدوانێکدا هەوادارانی سەبارەت بە باری تەندروستی خۆی دڵنیا کردەوە.

ڕۆژنامەی (ماڕکا) لێدوانەکانی مارادۆنای بڵاوکردوەتەوە کە سەبارەت بە تێکچوونی باری تەندروستی لە کاتی یارییەکە گوتی ” لەدوای کۆتایی گێمی یەکەمی یاری بەرابنەر نێجیریا هەستم بەژانێکی زۆر لە قورگم کرد و پزیشک پێی گوتم پێویستە بچیتەوە ماڵەوە و پشو بدەیت، منیش نەمتوانی ئەو یارییە جێبهێڵم، بە تایبەتی دوای ئەو قورسی و تەگەرانەی ڕووبەڕووی هەڵبژاردەکە بووەوە، بۆیە ڕۆیشتنم ڕەتکردەوە، من داوای لێبوردن لە هاندەران دەکەم لەسەر ئەوەی دوێنێ ڕویدا، دەربارەی تەندروسیتیشم ئێستا من زۆر باشم و هیوادارم هەڵبژاردەی ئارجەنتین بەهەمان ئاست و ورەی بەرز یاری بکات”.

ئاشکرایە کە مارادۆنا لە یاری دوێنێی نێوان ئارجەنتین و نێجیریا لە نێو یاریگا تەندروستی تێک چوو، هەر لەوێش چەند پشکنینێکی بۆ ئەنجامدرا و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا،  لەوێش دەرکەوتبوو کە فشاری خوێنی زۆر دابەزیوە و بارودۆخی مەترسیدار نیە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close