میسی چی لەئەرژەنتین ئەوێت؟ ئەرژەنتین چی لە میسی ئەوێت؟

نوسینی ؛ بەرهەم جــه‌لال (شرۆڤه‌كاری تۆپی پێ)

ئەم وێنەیە بهێنە پێش چاوی خۆتان ؛ کەسێک نەخۆشە سەردانی نەخۆشخایەک بکات خوودی نەخۆشە بەڕونی دەزانێت ئازارەکەی چییە وە پزیشکەکانیش ئەزانن چارەسەری ئەم نەخۆشـیە چییە ! بەڵام ئەوەی جێگای سەرسـوڕمان ئەبێت چ نەخۆشەکە چ پزیشکەکە هەر یەکەیان بیردنەوەیەکی جیاوازیان هەبێت بەرامبەر یەکتر لەگەڵ ئەوەشـدا نەخۆشخانەکە و دەرمانەکان وەک پێویـسـت نەبن ئیدی بە دڵنیایەوە نەخۆشەکە دەکەوێتە نێوان چەنـد ڕێگایەک ؛ ڕێگاکانیش ئەوەیە یان نەخۆشخانەکە جێ بهێڵێت تا ئەوەی بەرگەی ئازارەکە بگرێت و چاک ببێتەوە یان نەخۆشیەکەی تەشەنە دەسەنێت و ئەکوتێ بە زەویـدا یاخوود دووچاری گێریەکی ئاڵۆزی دەرونـی دەکات ! بێ هیچ دوو دڵیەک یەکێک لەم ڕێگایانە دووچاری نەخۆشەکە دێت وردتر سـەرنج بدەین تەنیا نەخۆش و نەخۆشـخانەکەش باجی دۆکە دەدەن نە پزییشکەکە نە دەرمانەکان هێندەی ئەوان باج نادەن .

نەخۆشەکە = میسی

نەخۆشخانەکە = ئەرژەنتین

پزیشکەکە = ڕاهێنەر

دەرمان = یاریزانەکان

دوای جامی جیهانی 2002 ئەوکاتەی هەڵبژاردەی تانگۆ لێوان لێو بوو لەئەسـتێرەی تەواو سـتار گەشەسەندنی تۆپی پێ لەئەرژەنتین تەواو کەوتە ژێر نیشانەی پرسـیار ئاخۆ دوای ئەم نەوەیە کێی تر وێنای ئەم ناوانە دروسـت دەبێت ؛ بەتێپەڕینی کات و خێرا گۆڕانکاریەکانی تۆپی پێ وڵاتی ئەرژەنتین لە کاروانەکە دابڕا ! دابڕانێک تا ئێستاش تانگۆ خۆی نەگرتۆتەوە ٫ هۆکاری دابڕانەکەش دەگەڕێتەوە بۆ یەکێتی تۆپی پێ لە وڵاتـی ناوبراو چونکە ئەو دەمە یەکێتی وڵاتی ناوبراو تەنیا کارەکانی بەڕێ دەکرد بێ کوێدانە هیچ پڕەنسپێکی ئیداری و تەندروسـت ؛ سەرەتای دەرکەوتنی کێشە گەورەکان لە دەرکەوتنی ناوێک بوو پێی گوترا ٭ لیۆ مـیـسی ٭ ئەم ناوەی دووەم تەنیا یەک زمان ئەیزانی پێی بدوێ ئەویش زمانی سەرکەوتن و بردنی نازناو بوو ! سەرەتای کێشەی نێوان ئەرژەنتین و میسی دەڕێتەوە بۆ ئەو سەرنجەی دەکوترا جارێکی دی مەڕەدۆنا گەڕایەوە بۆ ناومان بۆ بردنی نازناو و پاڵەوانێتێکەکان بێ ئاگا لەوەی دوو سەردەمی یەکجار جیاوازە هیچ شتێک لەم دوو سەردەمەدا وەک یەک نەماون لە ژێر گوشاری مەرەدۆنا بوون میسی یەکەمین یاری نێو دەوڵەتی ئەنجامـدا ٫ لەچەنسی میسی ئەوەی لە یانەکەی بۆی دەچوە سەر لێرە ناتوانێت بەخەیاڵیش بیری لێ بکاتەوە بۆیە ئیتر هەر دوو لا کەوتنە دۆلێک تا ئێستاش نەیاتوانیوە یەکتر بدۆزنەوە بەرئەنجامـی ئەو دووریەش لە دەسـتدانی دووجاران کۆبا ئەمریکا و دووجاران جامـی جیهانی بوو … !

هیچ لۆژیک و مەنتقێک لەوەدا نییە میسی بارسالۆنا بەراورد بکرێت بە میسی ئەرژەنتین … میسی هەر میسیە ئەوە ئەرژەنتیە بارسالۆنا نییە ؛ خوودی یەکێتی تۆپی پێی وڵات و هەڵبژاردەکە کێشەگەلێکی بێشووماریان هەیە هیچ جۆرە پەیوەندیەکـی بە میسیەوە نییە ؛ میسی لەوە بەرپرس نییە دۆخی وەرزشی وەڵات چۆن ئەڕوات ؟ میسی لەوە بەرپرس نییە ڕاگەیاندن چۆن وێنەی میسی ئەکێشن بۆ ڕای گشتی ؟ میسی لەوە بەرپرس نییە لە هەڵبژاردەکەدا تا ئێستا ناوەندسازێکی لێزان دروسـت نەبووە ! دڵێکی بەرگری پۆڵاین دروسـت نەبووە ! دوو باڵی کارا دروسـت نەبووە ! بەرپرس نییە لەجۆری یاریکردن و بیرکردنەوەی یاوەرەکانی لە یاریەکاندا … میسی لەئەرژەنتین کاتێک یاری دەکات ئەڵێی سەد کیلۆی لێ بەسـتراوە هۆکاری قورسبوون و یاری نەکردنی لیۆ بۆ ئەوه دەگەڕێتەوە میسی بیری لای ئەم خاڵانەیە بیری لای ئەوەیە هەمان کەشی بارسەلۆنا دروسـت بکات تۆپی پێی بچێتە ناو فکر و دنیا بینینی وەرزسـدۆستان بەگشتی بەڵام ئەوەی فکر و بیری لیۆی وێران کردووە هەموو ئەرژەنیتین چاوی لە میسیە تەنیا نازناویان بۆ بهێنێت بێ ئاگا لەوەی نازناو هێندە ئاسان نییە چ جای بگات بەوەی نازناو بۆ هەڵبژارده بەدەسـت بهێنێت ٫ بۆیە بەرئەنجام و بینینی ئەم وێنەیە پێمان ئەڵێت بەهیچ جۆرێک میسی و تانگۆ پێکەوە نایانگرێتەوە پێویستە میسی ئەو خاڵە بەهەند وەربگرێت تا ئەم کێشانە هەبن نازناو نابێرێت وە تەمەنیش ڕێگا بە میسی نادات لەیاریکردن بەردەوام بێت ئەم گرفتانە چارەسەر بن بۆیە وازهێنان باشترین بژاردەیە بۆ لیۆ بە دڵنیایەوە دۆخـی وازهێنانی بۆ هەزم ئەکرێت بەڵام بەم بەردەوامیە دوور نییە ژیانی وەرزشی بکەوێتە نێو گێژاوی ڕاسـتەقینە .

کاتێک میسی لە ژێر گوشـاردایە :

سـروشـتی ئەمجۆرە لە ئەسـتێرەکان وایە هەمیشە لەژێر گوشاردان گوشارەکانی وەک میدیا ، چاودێران ، هاندەر ، بینەر ، تیمی دژ … بۆیە ئەم دۆخە تا ڕادەیەک سادەیە بۆیان دەیان بەڵگە هەن تا ئەوەی بیسەلمێنین میسی لەژێر گوشاردا چۆن ئەنجام یەکاڵا دەکاتەوە چ لە یانە بێت چ لە هەڵبژاردە بێت بەس ناکرێت ئەو ڕاستیەش بەهەند وەرنەگرین مەرج نییە هەموو یاریەک بتوانن ئەو هاوکێشەیە شیکار بکە لەسەر توانای خۆیان بەدڵنیایەوە پێویستیان بە هاوکار دەبێت بۆ نموونە لە وەرزی پێرار لە ڕیمۆنتادای بارسا بەرامبەر پاریس نیمار هۆکاری ڕاستەقینە میسی بوو بەڵام لەئەرژەنتین کێ و کەی توانیویانە لەسەردەمی میسی بەشێکی تر لە یاریزانەکان دۆخە یەکاڵا بکەنەوە تا ڕادەیەکی زۆر باری قورسی سەرشانی میسی ئاسان بکەن . تا ئەوەی تیمی دژ نەگاتە بیرکردنەوەیەک میسی بگرە ئەرژەنتین ئەپوو کێتەو.

لەنێو یاریگادا زۆر ڕێگا تاقیکرایەوە بۆ گرتنی میسی تا ڕادەیەک سەرکەوتوو نەبوون بەڵام ئێستا بەهۆی تاکتیکی گەمارۆدان نەک میسی بەڵکو دەتوانێرێت هێڵێک لە هێڵێکی تر داببڕیت ؛ لەم جامی جیهانیەدا بەئاسانی درک بەو ڕاستیە ئەکرێت بە سێ یاریزان گەمارۆی میسی ئەدەن و لە کۆمەڵەکەی دای ئەبڕن ئیتر شتێک نامێنێت بەناوی لیۆ لە گۆڕەپاندا ئەوکاتەش ئیشی یاوەرەکانی میسی دەسـت پێ دەکات هەر بۆیە دەگەینە ئەو ڕاستیەی یاوەرەکانیشی چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا دەکەن.

لەکۆتایدا پێویستە بگەینە ئەو خاڵەی میسیش مرۆڤە ناکرێت هێندە خەیاڵات و بەرنامەی پێدا هەڵواسیت چونکە دەتوانرێت ڕایبگری و کۆنتڕۆڵی بکەیت پاشانیش هەڵە دەکات خۆ ڕۆبۆت نییە پڕۆگرامی بکەیت ؛ لە ئەرژەنتین ئالیەتی گۆڕانکاری نییە لە تۆپی پێدا.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close