مێسی لە یاری بەرانبەر فەرنسا نیگەرانە

یاریگا

دوای ئەوەی توانی لە یارییەکەی دوێنێ شەو هاوکاری هەڵبژاردەی تانگۆ بکات و بە دووەمی گروپەکە بۆ قۆناغی 16 سەرکەوتن زامن بکەن، لیۆ مێسی ئەستێرەی هەڵبژاردەکە باسی مەترسییەکانی یاری فەرنسای کرد.

مێسی بە ئێزگەی bbc بەریتانی گوت” دەزانم یاری قۆناغی 16 بەرانبەر فەرنسا زۆر قورسە، من سەرجەم یارییەکانی فەرنسام سەیر کردوە، تیپێکی نایابیان هەیە و کۆمەڵێک یاریزانی ئاست بەرزی لە خۆیەوە گرتوە، هەروەها زۆر خێرا یاری دەکەن و هێرشبەرانیان خێران و هەموو کات دەتوانن جیاوازی دروست بکەن، هەروەها هەردوو هاوڕێم لە بارسێلۆنا دیمبلی و ئۆمتیتی لەگەڵ ئەو هەڵبژاردەیە یاری دەکەن”.

دەربارەی یاری دوێنێی نێجیریا و هۆکاری ئەو مەینتەتییەی ڕووبەڕووی بوونەوە، مێسی گوتی لە گێمی یەکەم زۆر باش یاریمان کرد و یاریگامان کۆنتڕۆڵ کردبوو، لەگێمی دووەم دەبوایە بەهەمان سیناریۆی گێمی یەکەم بێت، بەڵام هەژمارکردنی لێدانی سزا بۆ نێجیریا هەموو شتێکی گۆڕی بەڕاستی چاوەڕێمان نەدەکرد بەو ڕادەیە ئازار بکێشین تا سەرکەوتن زامن دەکەین.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close