ئەمەیە (VAR) خۆی و ئیشوکارەکانی …

وه‌رگێڕانی له‌ فارسیه‌وه‌: هونه‌ر ڕه‌حیم (ناوبژیوانی پله‌ دووی كوردستان)

وشه‌ی [Var] كورتكراوه‌ی (Video Assistant Referee)یه‌، كه‌ به‌ واتای (ڤیدیۆی یاریده‌ده‌ری ناوبژیوان) دێت.

لەم حاڵەتانەدا [Var] بەکاردەهێنرێت:

1ـ گۆڵ بووە یان گۆڵ نەبووە.

2 ـ پەنارتییە یان پەنارتی نییە.

3- ئۆفسایده‌ یان ئۆفساید نییه‌.

4ـ کارتی زەرد یان سوور.

5ـ بە هەڵە کارت بدرێت بە یاریزانێک لە جێگەی یاریزانێ تر.

لەگەڵ ئەمانەیش ئەو حاڵەتەی کە نابینرێت.
…………………………………………………………………..

چه‌ند تێبینیه‌ك:-

1ـ ناوبژیوانی ناوەڕاست ناتوانێت داوای [Var] بکات!

2ـ کامێراکانی ژووری [Var] جیاوازە لە کامێراکانی (TV)، واتە ئەو کامێرایانەی کە بینەران لە (TV)یەوە سەیری یارییەکەی لێوە دەکەن، جیاوازەی لەوانەی ناوبژیوانەکان.

3ـ هەر یاریزانێک ئاماژە بە[ Var] بکات، بە کارتی زەردی ئاگادار دەکرێتەوە.

4ـ بۆ پێدانی کارتی زەرد بەکارناهێنرێت (ئەگەر یاریزانێک دووەم کارتی زەردیش وەربگرێت).
………………………………………………………………..

ژووری [Var] سێ ناوبژیوان و یاریدەدەرێکی تێدایە:-

1ـ ناوبژیوانێک سەیری (TV)ی بینەراندەکات.

2ـ سەیری بەردەوامی یارییەکە دەکات(کاتێک کە حاڵەتێک ڕوو دەدات).

3ـ سەیری ئەو حاڵەتە دەکات کە ڕوویداوە(لە کاتی بەردەوام بوونی یارییەکە).

4ـ یاریدەرێک چاودێری ئەو حاڵەتە ئۆفسایدانە دەکات کە ڕوودەدەن.

کاتێک حاڵەتێک ڕوو دەدات، ئەگەر ناوبژیوانانی [Var] هەمان ڕای ناوبژیوانی ناوەڕاستیان هەبوو، ئەوا ناوبژیوانی ناوەڕاست ناڕوات بۆ بینینەوەی حاڵەتەکە، بۆ نموونە حاڵەتێکی (تۆپ بەر دەست کەوتن) لە ناوچەی سزا ڕوودەدات، ناوبژیوان فیکەی پەنارتی لێ نەدات، واتە ناوبژیوانانی [Var]یش پێیان وایە پەنارتی نییە، وەک حاڵەتەکی یارییەکەی پرتوگال و مغرب یا حاڵەتەکەی یارییەکەی ئەرژەنتین و ئایسلەندا.

کاتێک ناوبژیوان ڕۆیشت بۆ بینینەوەی حاڵەتەکە واتە ناوبژیوانانی [Var] لەگەڵ ڕای ناوبژیوانی ناوەڕاست نیین یان گومانیان لە حاڵەتەکە هەیە یان بۆ دڵنیابوونەوە داوا لە ناوبژیوان دەکەن سەیری حاڵەتەکە بکاتەوە(چونکە کەس بەرپرسیاریەتیی کەس هەڵناگرێت).

سەرچاوە: ڤیدیۆیەکی ناوبژیوانی ئێرانی (عەلیڕەزا فەغانی).

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close