مارادۆنا هێرشێکی توند دەکاتە سەر ڕاهێنەری ئارجەنتین

یاریگا

لە تازەترین کاردانەوەی (مارادۆنا) لەسەر ئاستی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، ئەفسانەی تۆپی پێی ئارجەنتینی هێرشێکی توندی بۆ سەر (خۆرخی سامپاولی) ڕاهێنەری تانگۆ دەستپێکرد.

لەم بارەیەوە مارادۆنا سەبارەت بە ئاستی ئارجەنتین و ڕاهێنەرەکەی گوتی” گەر سامپاولی لەسەر ئەو شێوازە یاریکردنە بەردەوام بێت، ئەوا من پێی دەڵێم دواتر ناتوانێت بۆ ئارجەنتین بگەڕێتەوە، پلانەکەکانی مایەی شەرمەزارین، چۆن بە تۆپی بەرز بەرانبەر تیپێک یاری دەکەی کە زۆربەی یاریزانانی باڵایان لە 190 سم زیاترە، گەر سەیری هەڵبژاردەی ئایسلەندا بکەی دەبینی ئەوان زۆر باشتر لە ئێمە خۆیان بۆ مۆندیال ئامادەکردوە، ئەوەش شەرمەزارییەکی دیکەیە، لەو یارییە بۆ یەکەم جار بینیم کە ئارجەنتین بۆ ماوەی چەند خولەکێک نەتوانێت تۆپ بگوازێتەوە”.

لەکۆتاییدا سەبارەت بە مێسی، مارادۆنا گوتی ” ئەو تاکە ڕێچکەیە کە تیپەکە بتوانێت لە ڕێگەیەوە هەناسەیەک وەربگرێت، بەڵام لە یاری بەرانبەر نێجیریا ئاگاداریان دەکەمەوە، کە لە گەڕی سێیەم ڕووبەڕویان دەبینەوە، ئەو تیپە ئەفریقییە زۆر مەترسیدارە بەتایبەتی لە کاتی هێرشبردن ئەوان چاک دەزانن چۆن تۆڕ دەهەژێنن.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close