نەیمار :من شایەنی ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ نیم، تۆڵە لە ئەڵمانیا دەکەینەوە

 

یاریزانی یانەی پاریسان جێرمان فەرەنسی، نەیمار دا سیلڤا، رایگەیاند کە ئەو شایەنی ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ نیە

نەیمار لە یانەی بەرشەلۆنەوە بە بڕی ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ چووە پاریس و بووە گرانترین یاریزان

نەیمار لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی هەواڵی سپۆکاس چەند نهێنیەک ئاشکرا دەکات

دەربارەی نرخی گواستنەوەی لە بارسا وە بۆ پاریس گووتی” ئەوە شتێک نیە من شانازی پێوە بکەم و  و شایەنی”

“ئەگەر من خۆم نەیمار بکڕم پارەیەکی کەمترم دەدەم، بەڵام من  هەمیشە دەمەوێت ببمە کەسێکی تایبەت”

دەربارەی جام جیهانی ساڵی ٢٠١٤، نەیمار گووتی

“ئەوەی بەرامبەر بە ئەڵمانیا روویدا، شتێکە من زۆرم پێم ناخۆشە. ئێمە پێشبینی زۆر گەورەمان هەبوو. ئێمە رەنگە رووبەروویان ببینەوە ئەمساڵ و تۆڵە بکەینەوە”

بەرازیل بە حەوت گۆڵ بەرامبەر بە سفر، لەسەر دەستی ئەڵمانیا لە مۆندیالی پێشوو کرایە دەرەوە

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close