بە وێنە.. ڕاهێنەری تازەی ڕیاڵ مەدرید بۆ گرێبەستەکانی هاوینە 5 یاریزان دەستنیشاندەکات

یاریگا

جیان لۆبیتیجی، ڕاهێنەری تازەی ریاڵ مەدرید بڕیاری داوە لەم هاوینەدا گرێبەست لەگەڵ 5 یاریزان واژۆ بکات، بۆ ئەوەی کەموکوڕییەکانی تیپەکە پڕ بکاتەوە.

ڕۆژنامەی (دەیلی ستار)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە لۆبیتیجی کە بۆ 3 ساڵی داهاتوو لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید دەبێت، داڤید دی خیای گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و شەیتانە سوورەکانی بە ئامانجی یەکەم داناوە، دوای ئەویش یاریزان ئۆدەریزۆلا بەرگریکاری ڕاستی هەڵبژاردەی لارۆخا و ڕیاڵ سۆسیداد دەبێتە دووەمین گرێبەستی ئەو ڕاهێنەرە و چاوەڕێ دەکرێ هاتنی ئەو یاریزانە 40 ملیۆن یۆرۆی پێویست بێت، سێیەمین یاریزانی خوازراو لە لایەن لۆبیتیجی (خۆزێ ماریا خیمینێز)ی بەرگریکاری ئاتلەتیکۆ مەدریدە، بۆ ئەمەش یانەی شاهانە پێویستە نزیکەی 60 ملیۆن یۆرۆ سەرف بکات، لە هێڵی ناوەڕاست ڕاهێنەری تازەی ڕیاڵ مەدرید داوای تیاگۆ ئەلکانتارای کردوە بۆ ئەوەی ببێتە شوێنگرەوەی مۆدڕیچ لە داهاتوودا، لە هێڵی هێرشبردنیش نێیمار بژاردەی یەکەمە لەم هاوینەدا گەر ئەوەش ئەنجام نەدرا ئەوا گرێبەست لەگەڵ ڕۆبێرت لیڤاندۆسکی هێرشبەری بایەڕن میونشین واژۆ دەکرێت.

ئاشکرایە کە لۆبیتیجی لەسەر وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید دوێنێ بە فەرمی لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوورخرایەوە، بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ وەک ڕاهێنەری تازەی ڕیاڵ مەدرید پێشکەش بە میدیاکان بکرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close