ڕۆجەر فێدرێر دەربارەی کاتی وازهێنانی لێدوانی دا

یاریگا- لەمیانەی یاریەکانی پاڵەوانێتی شتوتگارت بۆ تێنسی سەرزەوی ڕۆجێر فێدرەر توانی زۆر بە زەحمەت لە مێشا زڤێریڤ بباتەوە و خۆی بگەیەنێتە قۆناغی داهاتوو .

دوای تەواوبوونی یاریەکە فێدرەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا قسەی کرد و وتی : گرنگترین شت پێش هەموو شتێك چێژ وەرگرتنە لە تێنس و هەستی بردنەوە و چێژ بەخشینە بە هاندەران .من بۆ خۆم و تیمەکەم سەلماندم کە دەتوانم نازناوی تر بەدەست بهێنم یان پارێزگاری لێبکەم .

دەربارەی گەڕانەوەی بۆ ڕیزبەندی یەکەم  ڕۆجێر ووتی : بێگومان شتێکی زۆر نایاب دەبێت کە دووبارە بگەڕێمەوە ڕیزبەندی یەکەم و پێشەنگی یاریزانەکان بگرم .

هەروەها دەربارەی کاتی وازهێنانی ووتی : بێگومان کۆتایی ژیانی پیشەگەریم لە ئێستادا لە هەموو کاتێکی تر نزیكتر بۆتەوە بەڵام لەڕاستیدا نازانم کەی کۆتایی پێدێت .

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close