بەپەلە .. لۆبیتیجی بە فەرمی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی ئیسپانیا لادرا

یاریگا

کەمێک ئێستا لە ڕوسیا لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش نێوان سەرۆکی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و لۆبیتیجی راهێنەری هەڵبژاردەکە، بڕیاری دوورخستنەوەی ڕاهێنەری لارۆخا بە فەرمی درا .

لەم بارەیەوە بە پێی میدیاکانی ئیسپانیا، ڕۆلیس ڕۆبیالیس، سەرۆکی فیدڕاسیۆنەکە زۆر بە تووڕەیی گەیشتە ڕوسیا و کەمێک پێش ئێستا بڕیاری لادانی لۆبیتیجی ڕاهێنەری ڕاگەیاند، ئەوە وێرای ئەوەی هەردوو یاریزان ئینێستا و ڕامۆسی کاپتنی هەڵبژاردەکە هەوڵی زۆریان لەگەڵ سەرۆکی فیدڕاسیۆنەکە دابوو بەڵام بێ سوود بوو، بڕیارە لە کاتێکی دیکەدا ڕاهێنەری تازەی هەڵبژاردەکە دیاری بکرێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close