ئاتەتیکۆ مەدرید گرێبەستێکی گەورەی بە فەرمی ئەنجامدا


یاریگا

یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بۆ تۆکمەکردنی ڕیزەکانی گرێبەستێکی گەورەی لەگەڵ ئەستیرەی یانەیەکی فەرنسی گەورە ئەنجامدا.

لەم بارەیەوە یانەی مۆناکۆی فەرەنسی لە پەیجی تایبەتی لە (تویتەر) ئاماژەی کردوە کە لەگەڵ یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بە شێوەیەکی فەرمی گەیشتونە ڕێکەوتن بۆ ئەوەی (تۆماس لیمار) بە بری 65 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانە ئیسپانییەکە بکات، بەگوێرەی هەواڵەکەش لیمار لە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید درێسی ژمارە 10 دەپۆشێت و لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا هەردوو یانەی مۆناکۆ و ئاتلەتیکۆ مەدرید هەموو وردەکارییەکانی ئەم گرێبەستە بەکۆتا دەهێنن.

ئاشکرایە کە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید لەم وەرزە دووەمی لیگای ئیسپانیا بوو، هەروەها پاڵەوانی یۆرۆپالیگ بوو، بۆیە چاوەڕێ دەکرێ لە سەرتای وەرزی داهاتوو لە یاری سوپەری ئەوروپا ڕووبەرووی ڕیاڵ مەدرید ببێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close