مێسی لە ئەگەری بردنەوەی مۆندیال بڕیارێکی چارەنووسساز دەدات

یاریگا

بەر لە دوو ڕۆژ لە دەستپێکی مۆندیالی ڕوسیا، لیۆنێل مێسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئارجەنیتن هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی یەکەمین دەستکەوتی گەورە لەگەڵ هەڵبژاردەکەی دەستەبەر بکات.

بەرنامەی “elchiringuito” ی تەلەفزیۆنی ئیسپانی ڕایگەیاندوە کە مێسی گەر بتوانێت لەگەڵ هەڵبژاردەی ولاتەکەی مۆندیال بباتەوە، ئەوا بەفەرمی واز لە یاریکردنی نێو دەوڵەتی دەهێنێت، مێسی لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەی (سپۆرت)ئاماژەی کردبوو، کە بەردەوامی یاریکردنی بۆ هەڵبژاردەی تانگۆ لەسەر مۆندیالی ڕوسیا دەوەستێت، ئەوەش واتای ئەوەیە گەر مێسی بتوانێت خەونەکەی بە بردنەوەی مۆندیال بەدەست بهێنێت ئەوا واز هێنانی فەرمی خۆی لە هەڵبژاردەی ئارجەنتین ڕادەگەیەنێت.

هەڵبژاردەی ئارجەنتین لە مۆندیال لە گروپی چوارەم یاری دەکات شانبەشانی هەڵبژاردەکانی کڕواتیا و نێجیریا و ئایسلەندا، یەکەمین یاری هەڵبژاردەکەش لە ڕوسیا بەرانبەر هەڵبژاردەی ئایسلەندا دەبێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close