دیشامب: دڵنیام گریزمان لە ئیسپانیا دەمێنێتەوە

یاریگا-دیدیە دیشامب راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا نیگەرانە لە بارودۆخی ناڕوونی ئەنتوان گریزمانی ئەستێرەی تیمەکەی بەڵام دەشڵێت دڵنیاییە لە ئیسپانیا دەمێنێتەوە.

گریزمان یەکێکە لە گەرمترین باس و خواستەکانی گواستنەوەی هاوینە و تا ئێستا مانەوەی لە ئەتڵەتیکۆ یەکلا نەبووەتەوە. دیشامب وتی “بارودۆخەکە نمونەیی نیە و پێم خۆشبوو زووتر یەکلاببێتەوە. بەڵام دڵنیام لەوەی لە هەموو بارودۆخێکدا لە ئیسپانیا دەمێنێتەوە”.

بارسێلۆنا نزیکترین یانەیە لە کڕینی گۆڵکارە فەڕەنسییەکە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close