پیکێ نیگەرانی لە نێو کامپی مەشق و ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دروستکرد

یاریگا

کەمێک پێش ئێستا لە دوایین یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا نیگەرانی بەهۆی بارودۆخی جیڕارد پیکێ دروست بوو، کە بەهۆی گەڕانەوەی ژان بۆ چۆکی چەپی مەشقەکانی تەواو نەکرد.

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی ئیسپانی کەمێک پێش ئێستا بڵاویکردوەتەوە کە پیکێ بەرگریکاری بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی لارۆخا لە مەشقەکانی ئەم بەیانییەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوای تۆپێکی هاوبەش لەگەڵ یاریزانێک جارێکی دیکە چۆکی چەپی ژانی کردوەتەوە و نەیتوانیوە مەشقەکان تەواو بکات، بەمەش نیگەرانی لای ڕاهێنەر و هەوادارانی هەڵبژاردەکە دروست کرد، لە ترسی ئەوەی پێکانە کۆنەکەی سەرهەڵبداتەوە، لە هەمان کاتدا یاریزان دانی کارڤەخال بەرگریکاری ڕیاڵ مەدرید هەڵبژاردەکە بەهۆی پێکانە کۆنەکەی مەشقی نەکردوە و لە دوایین قۆناغەکانی چارەسەری دایە.

ئاشکرایە کە هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە مۆندیالی ڕوسیا لە یەکەمین یاریدا بەرانبەر هەڵبژاردەی پورتوگال یاری دەکەن، لە گروپەکەی ئەوانیش هەردوو هەڵبژاردەی ئێران و مەغریبیشی لەخۆوە گرتوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close