ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لادەدرێت و ڕاهێنەرێکی جیهانی سەرپەرشتی تیپەکە دەکات

یاریگا

فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە یەکەمین کۆبوونەوەی خۆیدا دوای دەرچوونی لە هەڵبژاردەنەکان، بڕیاری تازەنەکردنەوەی گرێبەستی (باسم قاسم)ی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی یەکەمی عێراقی دەرکرد.

لەم بارەیەوە فیدڕاسیۆنەکە بە سەرپەرشتی (عەبدولخالیق مەسعود)ی سەرۆکی دووبارە هەڵبژێردراوی فیدڕاسیۆنەکە کە کوردە و خەڵکی هەولێرە، بڕیاری تازەنەکردنەوەی گرێبەستی باسم قاسمی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراقی دەرکرد  کە مانگی داهاتوو ئاب کۆتایی پێ دێت و بڕیار درا بە پشت بەستن بە هاوکاری حکومەتی عێراق کە 2 ملیار دینار دەبێت، ڕاهێنەرێکی بیانی جیهانی بۆ هەڵبژاردەکە بهێنن، بۆ ئەوەی بۆ جامی ئاسیا کە ئەمساڵ لە ئیماڕات سازدەکرێت، هەڵبژاردەکە لە لایەن ڕاهێنەرێکی بیانی سەرپەرشتی بکرێت.

لەکۆتاییدا سەبارەت بە راهێنەری بیانی فیدڕاسیۆنەکە هیچ ناوێکی ئاشکرا نەکردوە بەڵام چاوەرێ دەکەن لە ماوەی داهاتوو لیستێک لە کۆمەڵێک ڕاهێنەری جیهانی پێکبهێنن بۆ ئەوەی یەکیان وەک ڕاهێنەری عێراق دیاری بکرێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close