مێسی هۆکاری ڕەتکردنەوەی یارییە دۆستانەکەی ئارجەنتین و ئیسڕائیل بووە

یاریگا

ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی ئاشکرای کردوە کە لیۆنێل مێسی هۆکاری سەرەکی ئەنجام نەدانی یارییە دۆستانەکەی نێوان هەڵبژاردەی تانگۆ و ئیسڕائیڵ بووە.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دپپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە، کە بەهۆی ئەو هەموو هەڕەشانەی ڕووبەڕووی لیۆ میسی بووەوە، یاریزانەکە داوای ڕەتکردنەوەی یارییەکەی کرد و داواکەشی جێبەجێکرا، ئەوەش وێرای ئەوەی سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل هەموو هەوڵی خۆی سەرف کرد بۆ ئەوەی سەرۆکی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئارجەنتینی ڕازی بکات، تا رۆژی شەممە یارییەکە ئەنجام بدرێت، دوای ئەو بڕیارەش بەرپرسانی تۆپی پێی فەلەستینی سوپاسی هەڵبژاردەی ئارجەنتین و مێسییان کرد.

ئاشکرایە کە چە رۆژێک لەمەوبەر جەبریل رجوب سەرۆکی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی فەلەستین ڕایگەیاند کە ئەگەر ئارجەنتین یارییەکە ئەنجام بدات ئەوا هەزاران درێسی مێسی لەلایەن گەنجانی فەلەستینی وەک ناڕەزایی دەربڕینێک دەسوتێنن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close