بایەڕن میونشین نرخێکی خەیاڵی بۆ لیڤاندۆسکی دادەنێت

یاریگا

یانەی بایەڕن میونشینی ئەڵمانی ڕازیە ڕۆبێرت لیڤاندۆسکی هێرشبەرەکەی بفرۆشێت، بەڵام بۆ فرۆشتنی داوای پارەیەکی خەیاڵی دەکات.

ڕۆژنامەی (بیلد)ی ئەڵمانی بڵاویکردوەتەوە کە یانەی بایەڕن میونشین ئامادەیە گوێ لەو یانانە ڕابگرێت کە لیڤایان دەوێت، بەڵام بە مەرجێک گفتوگۆکان لەسەر پێدانی نزیکەی 200 ملیۆن یۆرۆ بێت، بۆ ئەوەی ئەوان دەستبەرداری هێرشبەرە پۆڵەندیەکەی یانەکە ببێت، بەگوێرەی رۆژنامەکەش دوای رۆیشتنی زێدان لە ریاڵ مەدرید چاوەڕێ دەکرێت یانەی شاهانە جارێکی دیکە بۆ بەدەستهێنانی لیڤاندۆسکی جارێکی دیکە بچێتەوە سەر هێڵ و گفتوگۆ لەم بارەیەوە بکاتەوە، هەروەها جگە لە ریاڵ مەدرید هەردو یانەی چێلسی و مانچێستەر یۆنایتدیش چاودێری بارودۆخەکە دەکەن.

لیڤا کە تەمەنی 29 ساڵ دەبێت و گرێبەستەکەشی لە ساڵی 2021 هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە دەیەوێت لەم هاوینەدا بایەڕن جێبهێلێت و تاقیکردنەوەیەکی دیکە ئەنجام بدات، ئەو قسانەش بەرپرسانی یانەی باڤارییان تووڕە کرد.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close