نێیمارە نوێیەکە لەگەڵ جەمسەرێکی ئیسپانیا گەیشتۆتە رێککەوتن

Rodrygo Goes
Rodrygo Goes
یاریگاـ
رۆدریگۆ گۆئێس، هێرشبەرە لاوەکەی یانەی سانتۆسی بڕازیل کە بە نێیماری نوێ ناوبانگی دەرکردووە نزیکە لەوەی پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدریدەوە بکات.

سەرچاوەکانی ئیسپانیا بڵاوییان کردۆتەوە کە بەرپرسانی مێرنگی گەیشتونەتە رێککەوتن لەگەڵ یانەی بڕازیلی و پێدەچێت هێرشبەرە 18 ساڵانەکە بەرامبەر 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی بارسێلۆنا ماوەیەکە هەوڵ بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ دەدەن، بەڵام سەرۆکی سانتۆس دەڵێت تا ئەو کاتەی کێشەی نێیمار یەکلا نەکرێتەوە ئامادەنین گفتوگۆیان لەگەڵ بکەن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close