” تەنها ئەوە ماوە فێرمینۆش بڵێت رامۆس هۆکاری ماندوو بونی من بوو “

Sergio Ramos
Sergio Ramos
یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دواجار بێ دەنگی شکاند و باسی لە روداوەکەی خۆی و محەمەد سەڵاحی هێرشبەری لیڤەرپول کرد و دەڵێت کە بابەتەکە لە قەبارەی خۆی گەورەتر کراوە.

رامۆس لەمبارەوە گوتی ” ماوەیەکە زۆر بە گەورەیی باسی ئەو روداوە دەکرێت، لەو کاتە سەرەتا سەڵاح ملی منی گرت و دواتر بووە هۆکاری بەربونەوەمان، دواتر پەیوەندیم پێوە کردوو گوتی کە ئەگەر دەرزیان بۆ بەکار هێنابا ئەوا ئەمتوانی نیوەی دەوەمیش یاری بکەم”.

بەرگریکارەکەی شایانەکان ئەوەشی گووت ” ئێستا بابەتێک بڵاوبۆتەوە کە گۆڵپارێزی ئەو یانەیە دەڵێت من بومەتە هۆی ئەوەی کە ئەو تا کۆتایی یارییەکە ئاگای لە خۆی نەماوە، تەنها ئەوە ماوە کە فێرمینۆش بڵێت کە من بومە هۆکاری ئەوەی کە ئەو لەو یارییەدا تووشی نەخۆشی ببێت “.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close