فەرمی: لیشتیشتاینەر بووە یاریزانی ئارسێناڵ

Stephan Lichtsteiner
Stephan Lichtsteiner
یاریگا
ستێفان لیشتیشتاینەر، بەرگریکاری پێشووی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئارسێناڵی ئینگڵتەراوە کرد.

پێگەی فەرمی یانەی لەندەنی بڵاویکردەوە کە لەگەڵ بەرگریکاری باڵی راستی سویسری گەیشتونە رێککەوتن و ئەو یاریزانە بۆ ماوەی یەک ساڵ گرێبەستی لەگەڵ واژۆ کراوە.

ئەو یاریزانە کۆتایی ئەم مانگە گرێبەستەکەی لەگەڵ یۆڤێنتۆس کۆتایی دێت و بە شێوەیەکی سەربەست پەیوەندی بە ئارسێناڵەوە کردووە درێسی ژمارە 12 دەپۆشێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close