لەسەر داوای مێسی بارسێلۆنا هەوڵ بۆ یاریزانێک دەدات

Cristian Pavon
Cristian Pavon
یاریگا
سەرچاوەکان لە ئارجنتینا بڵاوییان کردۆتەوە کە لیۆنێل مێسی یاریزانی بارسێلۆنا داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە کە کریستین پاڤۆن بگوازنەوە ریزەکانی.

ئەمڕۆ لە ئارجانتینا بڵاوکرایەوە کە بەرپرسانی بلاوگرانا لەسەر داوای لیۆ هەوڵەکانیان دەست پێکردووە بۆ گواستنەوەی هێرشبەری ئارجانتینی بوکاجۆنیۆرز، بۆیە پێدەچێت ئەم یاریزانە وەرزی داهاتوو لەو یانەیە یاری بکات.

پاڤۆنی 22 ساڵ وەرزی رابردووی خولی ئارجانتینا 16 پاسی گۆڵ و هەشت گۆڵیشی تۆمار کردووە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close