ڤاڵڤێردی چارەنووسی ئاندرێ گۆمێزی یەکلایی کردەوە

یاریگا

بەگوێرەی تازەترین هەواڵ، ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری بارسێلۆنا چارەنووسی (ئاندرێ گۆمێز)ی ناوەڕاستکاری پورتوگالی لەگەڵ یانەکە یەکلایی کردوەتەوە.

ماڵپەڕی (کاڵچیۆ مێرکاتۆ) ئاشکرای کردوە کە کارگێڕی یانەی بارسێلۆنا لەسەر فرۆشتنی (ئاندرێ گۆمێز) ناوەڕاستکاری یانەکە، گڵۆپی سەوزی لە ڤاڵڤێردی وەرگرتوە و چاوەرێ دەکرێت لەوادەی ئەم هاوینەی گواستنەوەی یاریزانان گۆمێز یانەی بارسا جێبهێلێت، بەگوێرەی سەرچاوەکە یانەکانی ئیڤرتۆنی ئینگلیزی و ناپۆلی و لاتزیۆی ئیتالی بایەخ بە یاریزانەکە دەدەن و چاوەڕێ دەکرێ بارسێلۆنا بۆ فرۆشتنی یاریزانەکە داوای 25 ملیۆن یۆرۆ بکات، ئەو نرخەش زۆر لەوە کەمترە کە بارسێلۆنا بە ڤالەنسیا دا، کاتێک گۆمێزی بۆ ڕیزەکانی گواستەوە.

ئاندرێ گۆمێز، لە سەردەمی لویس ئێنریکی بە بری زیاتر لە 40 ملیۆن یۆرۆ ڕووی لە بارسێلۆنا کرد، بەلام ئەو یاریزانە نەیتوانی لە ماوەی ڕابردوودا متمانەی ڕاهێنەرانی بلووگرانا بەدەست بهێنێت و بەم دواییەش لە یارییەکاین بارسێلۆنادا بە تەواوی لە لایەن ڤاڵڤێردی ڕاهێنەر فەرامۆش کرا.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close