ڕۆناڵدۆ مەرجێکی خەیاڵی بۆ مانەوەی لە ریاڵ مەدرید دادەنێت

یاریگا

لەگەڵ گەرمەی بڵاوبوونەوەی هەواڵی ڕۆیشتنی چاوەڕوانکراوی کریستیانۆ ڕۆنالدۆ لە ڕیاڵ مەدرید، یاریزانەکە بەگوێرەی ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی مەرجێکی خەیاڵی بۆ مانەوەی لەگەڵ یانەی شاهانە خستوتە ڕوو.

ڕۆژنامەی(مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی لەم بارەیەوە بڵاویکردوەتەوە، کە ڕۆنالدۆ داوای کردوە مووچەی ساڵانەی لە 25 ملیۆن یۆرۆ  بۆ 80 ملیۆن یۆرۆ بەرزبکرێتەوە، ئەوەش دوو بەقەد مووچەی ساڵانەی لیۆنیل مێسی ئەستێرەی بارسێلۆنا دەبێت و داواکەی بە خەیاڵی وەسف دەکرێت، هەروەها لە رۆژنامەکەدا هاتوە کە ڕۆنالدۆ دەیەوێت لەو 3 ساڵەی لە گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ماویەتی بری 240 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچەی ساڵانە وەربگرێت، بەمەش ئەو کاتە بە جیاوازییەکی زۆر لەگەڵ مێسی و ئەستێرەکانی دیکەی جیهانی دەبێتە گرانبەهاترین یاریزان لە جیهان.

ئاشکرایە کە رۆنالدۆ دوای بردنەوەی سێیەمین چامپیۆنزلیگ لەگەڵ ریاڵ مەدرید دوای بردنەوە لە لیڤەرپولی ئینگلیزی ڕایگەیاند کە بەم زووانە بڕیارێکی گرنگ سەبارەت بە داهاتووی خۆی لەگەڵ ریاڵ مەدرید ئاشکرا دەدات، هەر ئەمڕۆش دەنگۆیەکی بەهێز هەبوو لەسەر ئەوەی ڕۆنالدۆ بابەتی ڕۆیشتنی خۆی لە ڕیاڵ مەدرید بە هاورێیانی خۆی لە تیپەکە ڕاگەیاندوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close