عەبدولخالیق مەسعوود جارێکی دیکە پۆستی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراقی وەرگرتەوە

یاریگا

عەبدولخالیق مەسعود کە بەرپرسێکی باڵای وەرزشیی کورد لە عێراق، جارێکی دیکە بە هەڵبژاردن، پۆستی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراقی وەرگرتەوە.

سەرلەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە 31/5/2018، عەبدولخالق مەسعود، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراقی لە کۆنگرەیەکەی فیدڕاسیۆنەکەی لە بەغدا، هەڵوەشاندنەوەی یەکێتیی تۆپی پێی عێراقی راگەیاند، بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی تازە ئەنجام بدەن.

هەر لە کۆنگرەکەدا، کە لە هۆتێل رەشید لە بەغدا ساز کرا، جارێکی دیکە هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراقی کرایەوە و عەبدولخلق مەسعود جارێکی دیکە بە دەنگی 42 ئەندام لە کۆی 51 ئەندام، بە سەرۆکی یەکێتییەکە هەڵبژێردرایەوە.

عەبدولخالق مەسعود خەڵکی شاری هەولێرە، لە ساڵی 2014ـەوە سەرۆکایەتیی یەکێتیی تۆپی پێی عێراقی دەکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close