چاڤی لەسەر بردنەوەی ریاڵ مەدرید ڕەخنەی توند لە بارسێلۆنا دەگرێت

یاریگا

چاڤی هێرناندێز، ئەفسانەی بارسێلۆنا بەهۆی بردنەوەی ڕیاڵ مەدرید بۆ نازناوی چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی یانەی بارسێلۆنا کرد.

چاڤی لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەی (ئێکسپرێس)ی ئینگلیزی، بارسێلۆنای بە خەوتوو وەسف کرد، وێرای ئەوەی بارسا لەم وەرزە هەردوو پاڵەوانێتی لیگا و جامی شای بردوەتەوە، چاڤی گوتی” ڕیال مەدرید لە ئێستادا بردنەوە لە ناخی چەسپاوە و هەمیشە هەوڵی بۆ دەدات لەکاتێکدا بارسێلۆنا لەسەر ئاستی ئەوروپا تووشی خەوێکی قووڵ بووەتەوە، ناتوانم بڵێم بەخت لیرەدا ڕۆڵی ڕیاڵ نەبوە، لەبەر ئەوەی هەموو بینیمان کە ریاڵ مەدرید چانسێکی سەیری هەبوو کە لە سیحر دەچوو، هەمیشە ئەستێرە گرنگەکانی یانەی ڕکابەر تووشی پێکان دەبوون، نێیمار لەگەڵ پاریس و ڕۆبن و بواتینگ لە یانەی بایەڕن و سەلاح لە یاری کۆتایی لە یانەی لیڤەرپول ، جگە لەوەش گۆڵپارێزانی بایەڕن و لیڤەرپول دیاری سەیریان بۆ یاریزانانی یانەی ڕیاڵ مەدرید پێشکەش کرد.

لەکۆتایی قسەکانیدا چاڤی دەڵێت، ڕاستە بارسێلۆنا ئێستاش نازناو لەسەر ئاستی ناوخۆ بەدەست دەهێنێت، بەڵام پێویستە بە ئاگا بێتەوە بزانێت کە ڕکابەرەکەی چامپیۆنزلیگ دستەبەردەکات.

ئاشکرایە کە زۆر لە ئەستێرەکانی پێشووی بارسێلۆنا لە بارودۆخی یانە کەتەلۆنییەکە لەسەر ئاستی ئەوروپا نیگەرانییان دەربڕیوە، چەند ڕۆژێکیش پێش ئێستا کارلۆس پیویڵ بەرگریکاری پێشووی یانەکە هۆشداری بە بارسێلۆنا دا بەوەی کە دەبێت بایەخی زیاتر بە چامپیۆنزلیگ بدات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close