ئامارەکانی وەرزەی (2017-2018)ی خولی ئیتاڵی

ئاماده‌كردنی: بێدار عه‌لی تایبه‌ت به‌ یاریگا نێت.

یاریگا – خولی ئیتاڵیا كه‌ ناسراوه‌ به‌ سێریا ئه‌ی و پێشتریش به‌ كاڵچیۆ ناسرا بوو به‌ر له‌چه‌ند ڕۆژێك به‌دوای هات، ئه‌م وه‌رزه‌ جیاواز له‌وه‌رزه‌كانی پێشتووتر گه‌رمو گوڕییه‌كی زۆری به‌خۆیه‌وه‌ بینی له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان چ له‌سه‌ر ئاستی ڕكابه‌ری نازناوه‌كه‌ چ له‌سه‌ر ئاستی گه‌یشتن به‌ چامپیۆنزلیگ و یۆرۆلیگ چ له‌سه‌ر ئاستی مانه‌وه‌ له‌ سێرا بی، ئه‌گه‌رچی بۆ جاری حه‌وته‌م یۆڤانتۆس توانی نازناوه‌كه‌ به‌رێته‌وه‌ له‌سه‌ر یه‌كتر به‌ڵام ئه‌مه له‌ تاموچێژی خوله‌كه‌ی كه‌م نه‌كرده‌وه‌، چونكه‌ تا گه‌ڕی پێش كۆتایی نازناوه‌كه‌ یه‌كلا نه‌بوو بۆوه‌، كه‌ له‌كۆتاییشدا جیاوازی پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می خوله‌كه‌ كه‌ یۆڤی و ناپۆلی بوون ته‌نها 4 خاڵ بوو، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌كۆتا گه‌ڕ بلیتی چواره‌می گه‌یشتن به‌ ئه‌بتاڵ له‌یاری نێوان لازیۆ و ئینته‌ر یه‌كلا بۆوه‌ كه‌ بووه‌ به‌شی ئینته‌ر میلان دوای بردنه‌وه‌ی له‌ لازیۆ، له‌ لایه‌كی تر بلیتی گه‌یشتنی ڕاسته‌وخۆی یۆرۆلیگ له‌كۆتا گه‌رێ یه‌كلابۆوه‌ دوای بردنه‌وه‌ی میلان له‌ یانه‌ی ڤیۆلا. ئه‌مه‌ سه‌باری ئه‌وه‌ی بلیتی سێیه‌می دابه‌زین بۆ سێرا بی له‌كۆتا گه‌ڕ بووه‌ به‌شی كڕۆتۆنی كه‌ تا دوا چركه‌كان شه‌ش یانه‌ ڕكابه‌ری مانه‌وه‌یان ده‌كرد.

چه‌ند ئامارێك سه‌باره‌ت به‌ وه‌رزی (2017-2018)ی سێرا ئه‌ی:

1ـ یۆڤی بووه‌ پاڵه‌وان به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 95 خاڵ له‌دوای ئه‌ویش ناپۆلی هات به‌ كردنه‌وه‌ی 91 خاڵ.

2ـ هه‌ر یه‌ك له‌یانه‌كانی یۆڤی و ناپۆلی و ڕۆما و ئینته‌رمیلان ڕاسته‌وخۆ سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌بتاڵ.

3ـ یانه‌كانی لازیۆ و میلان به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ سه‌ركه‌وتن بۆ یۆرۆلیگ، هه‌روه‌ها یانه‌ی ئه‌تله‌نتاش پاڵاوتن ده‌كات.

4ـ هه‌ر یه‌ك له‌یانه‌كانی بینیڤینتۆ و هیلاس ڤیرۆنا و كڕۆتۆنی دابه‌زین بۆ سێرا بی.

5ـ گۆڵكاری خوله‌كه‌ یانه‌ی لازیۆ بوو به‌ تۆماركردنی 89 گۆڵ.

6ـ گۆڵكاری سێریا ئه‌ی له‌سه‌ر ئاستی یاریزانان هه‌ردوو یاریزان (ئیمۆبێلی و ئیكاردی) بوون له‌یانه‌كانی لازیۆ و ئینته‌رمیلان.

7ـ یانه‌ی ناپۆلی بووه‌ یه‌كه‌م یانه‌ له‌ خولی ئیتاڵی بگاته‌ خاڵی 91 و نازناوه‌كه‌ش نه‌باته‌وه‌.

8ـ یانه‌ی بینیڤینتۆ كه‌مترین خاڵی كۆكرده‌وه‌ كه‌ 21 خاڵ بوو.

9ـ یانه‌ی بینیڤینتۆ زۆرترین گۆڵی لێ تۆماركرا كه‌ 84 گۆڵ بوو.

10ـ یانه‌ی یۆڤانتۆس كه‌مترین گۆڵی لێ تۆماركرا كه‌ 24 گۆڵ بوو.

11ـ گۆڵدروستكاری خوله‌كه‌ یاریزانی لازیۆ(لویست ئه‌لبێرتۆ) بوو به‌ 14 گۆڵ.

12ـ یانه‌ی هیلاس ڤیڕۆنا كه‌مترین گۆڵی تۆماركرد كه‌ 30 گۆڵ بوو.

13ـ یانه‌ی تۆرینۆ زۆرترین به‌رامبه‌ری هه‌بوو كه‌ 15 به‌رامبه‌ر بوون بوو.

14ـ ئه‌مساڵ له‌خولی ئیتاڵی 1017 گۆڵ تۆماركرا.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close