مانسینی: ژیانی وەرزشی بۆفۆن لەگەڵ ئیتاڵیا کۆتای نەهاتوە

 

ڕۆبێرتۆ مانسینی، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، ڕایگەیاند کە ژیانی وەرزشی بۆفۆن لە هەڵبژاردەکەی تەواو نەبوە

“من قسەم لەگەڵ بۆفۆن کردوە. ئەو دەیەوێت بەردەوام بێت لە یاری کردن و ئەگەر بە چالاکی بمێنێتەوە ئەوا دەکرێت هەڵیبژێرین” مانسینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی گووتی

“من ڕێز لە حەزی ئەو بۆ یاریکردن دەگرم”

بڕیارە ئیتاڵیا بەرامبەر بە سعودیە عەرەبیە و فەڕەنساو  هۆڵەندا یاری دۆستانە ئەنجام بدات و لە تازەترین کاری مانسینیدا، ماریۆ بالۆتێلی بانگهێشت کردەوە

ئیتاڵیا دوای شکستی بە هەڵبژاردەی سووید، نەیتوانی سەر بکەوێت بۆ جامی جیهانی

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close