زێدان چۆن پلانه‌كه‌ی داده‌نێت؟
نووسینی: هه‌وراز كاوه (شرۆڤه‌كاری تۆپی پێ)
ڕاهێنه‌ری فه‌ڕه‌نسی زینه‌دین زێدان چه‌ند ڕۆژێكه هه‌موو بیركردنه‌وه و گوشاره‌كانی له‌سه‌ر هێڵی ناوه‌ندی تیپه‌كه‌ی چڕ كردۆته‌وه، به تایبه‌تی ئه‌و ده‌زانێت تیپه‌كه‌ی ناسنامه‌ی هێرشبه‌ر و به‌رگری ئاشكرایه و پێویستی به‌وه‌نییه زۆر بیری خۆی سه‌رقاڵ كات پێوه‌ی، بۆیه ده‌یه‌وێت به‌ر له ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ی یانه ئینگلیزییه‌كه له كۆتایی چامپیۆنسلیگ لایه‌نی قورسایی و هاوسه‌نگی ناوه‌ڕاستی تیپه‌كه‌ی له‌ڕووی به‌رگری و هێرش دروستكردنه‌وه بپارێزێت، هه‌روه‌ها ناوبراو گه‌یشتۆته ئه‌و بڕوایه‌ی به هه‌رسێ یاریزان (كاسمیرۆ و مۆدریج و تۆنی كرۆس) یاریی بكات، هه‌روه‌ها تاڕاده‌یه‌ك كاسمیرۆی یه‌كلاكردۆته‌وه به‌شێوه‌ی جێگیر له‌به‌رده‌م ڕامۆسدا بێت، ئه‌و ئه‌ستێره‌یه توانای هه‌یه هه‌موو هێرشه‌كانی به‌رامبه‌ر پێچه‌وانه بكاته‌وه، به تایبه‌تی گوشاره‌كانی فێرمێنهۆ و كه‌مكردنه‌وه‌ی تۆپه‌كانی تیپی ژد بۆسه‌ر گۆڵ، یاخود كه‌متر ڕێگا بدات (سه‌ڵاح و مانی) له نزیك دیواری به‌رگری تۆپ ده‌ست بخه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌ركی ئه‌و ده‌بێت له پشته‌وه نه‌یه‌ڵێت تۆپه‌كانی ڕكابه‌ر به به‌رده‌وامی له‌سه‌ر ناڤاس بێت، جگه له‌وه كاسمیرۆ به‌وه ناسراوه هه‌میشه نزیكی ده‌كات له گۆڕینه‌وه‌ی تۆپ له‌گه‌ڵ كرۆس و مۆدریج.
وا داده‌نرێت هه‌ردوو یاریزان (كرۆس و مۆدریج) عه‌قڵی ڕاهێنه‌ری مێره‌نگی زێدان بن، كه ئه‌و دووانه لایه‌نی به‌هێزی دروستكردنی هێرشی تیپه‌كه‌یشن، یاخود زۆرترین كات به‌شداری ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ دووانه‌ی لاكان (مارسیلۆ و كارڤاخال)، هه‌روه‌ها هێزی زیاتر و كه‌مترین تۆپی پڕ له ماندووێتی ده‌به‌خشنه ئه‌وانی كه، كه چه‌ندین وه‌رزه تیپی مێره‌نگی به‌هۆی لاوازی له قوڵایی به‌رگری سوود له تۆپی ئاسمانی و لێدانی سه‌ر وه‌رده‌گرن، هه‌روه‌ها زیزۆ ده‌یه‌وێت به پێی بارودۆخی یارییه‌كه به‌شداری به كۆڤاسیچ بكات، كه ڕه‌نگه ئه‌مه‌یان زیاتر له‌كاتی دروستكردنی هێرشی هه‌ڵگه‌ڕاوه و پیاهه‌ڵپرژانی تیپی ڕكابه‌ردا بێت. لایه‌نێكی دیكه‌ی پلانی ڕاهێنه‌ر چه‌ند یاریزانێكی دیكه‌یه ئایه زێدان به‌كام له‌وانه هێڵی هێرشبردنی به‌هێز ده‌كات؟
بێگومان (بێل و بنزیما) ئه‌م وه‌رزه ده‌ستپێكێكی خراپیان هه‌بوو، جگه له‌وانه ئیسكۆ تاڕاده‌یه‌ك جێگای بایه‌خی ڕاهێنه‌ره‌كه نییه، كه به بۆچوونی من: ناوبراو باشترین یاریزانی ماڵی شایه له‌ڕووی كۆنتڕۆڵكردنی تۆپه‌وه، بۆیه زێدان ناچار ده‌بێت به‌دووان له‌وانه كه ئه سینسیۆ و فاسكوێزیشی تێدایه یاریی بكات و كه‌ریم وه‌كو یاریزانی یه‌ده‌گ بۆ كاتێكی نادیار بهێڵێته‌وه، به تایبه‌تی (ئیسكۆ و ئه‌سێنسیۆ) توانایه‌كی به‌هێزیان هه‌یه له قوڵایی یاریگادا تۆپه‌كان بخه‌نه ژێر گوشاره‌وه، به‌ڵام ئه‌و ڕاهێنه‌ره له كۆتایدا ده‌یباته‌وه یاریزانه‌كانی به كه‌مترین هه‌ڵه پلانه‌كانی چێ ده‌كه‌ن.