هەڵبژاردەی بەڕازیل هەواڵێکی دڵخۆشکەری لەسەر نێیمار ڕاگەیاند

یاریگا

بەر لە دەستپێکی یارییەکانی مۆندیالی 2018 ڕوسیا، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە هەڵبژاردەی بەڕازیل هەواڵێکی دڵخۆشکەری بە هاندەرانی هەڵبژاردەی سامبا ڕاگەیاند.

ئیدۆ گاسپار، ڕێکخەری کارەکانی هەڵبژاردەی بەڕازیل، لە پڕێس کۆنفرانسێکدا گوتی ” لەگەڵ ڕاهێنەرانی باری جەستەیی هەڵبژاردەی بەڕازیل قسەم کردوە و ئەوان هەواڵی دڵخۆشکەریان لەسەر بارودۆخی نێیمار وپێکانەکەی پێ ڕاگەیاندووم، ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە نێیمار دەتوانێت لە یەکەمین یاری بەڕازیل کە بەرانبەر سویسڕایە یاری بکات و بۆ ئەو کاتە بەتەواوی لە ئامادەباشیدا دەبێت”، هەروەها گوتیشی ئێستا نێیمار لە ڕووی هونەری و جەستەیی و لە لایەن تاقمی پزیشکانی پاریس سان جێرمان درێژە بە بەرنامەی چارەسەرکردنی دەدات و بەم زووانەش یاری دەکاتەوە.

ئاشکرایە کە هەڵبژاردەی بەڕازیل لە یەکەمین یاریدا لە مۆندیالی ڕوسیادا لە ڕۆژی 17ی مانگی داهاتوو بەرانبەر هەڵبژاردەی سویسڕا یاری دەکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close