سەرۆکی پاریس سان جێرمان گڵۆپی سەوزی بۆ ڕۆیشتنی نێیمار هەڵکرد

یاریگا

لە لێدوانێکی سەیردا ناسڕ خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سان جیرمانی فەرنسی بە شیوەیەکی ناڕاستەخۆ گڵپۆ سەوزی بۆ ڕۆیشتنی نێیمار جۆنیۆر هەڵکرد.

لەم بارەیەوە، خلێفی لە لێدوانێکدا بە رۆژنامەی لیکیب ڕاگەیاندوە کە ئەو لە بەردەم هیچ یاریزانێک ناوەستێت گەر خۆی ئارەزووی لێ بێت بڕوات و یانەکە جێ بهێڵێت، لەبەر ئەوەی یانەکە لەسەرووی هەمووانە و لە هەموو شتێک گرنگرە، خلێفی گوتیشی هیچ شتێک لە یانەکە گەورەتر نییە، نە یاریزانان نە ڕاهێنەران، یانە ژمارە یەکە ئەوەی لێرە دڵخۆش نەبێت یان ئێرەی بە دڵ نەبێت باشتر وایە بڕوات، هەروەها گوتیشی لەگەڵ هاتم بۆ یانەکە 19 نازناو بەدەستهاتوە، ئەوەش کارێکی سەرسوڕهێنەرە و جێی دڵخۆشییە، وێرای ئەوەش زۆر جار ڕووبەڕووی ڕەخنە و توانجی توندیش دەبینەوە.

ئاشکرایە کە لە میدیاکانی جیهان دەنگۆی ئەوە هەیە کە نێیمار جۆنیۆر نایەوێت چیتر لەگەڵ پاریس سان جێرمان بەردەوام بێت و بەنیازە لەم هاوینەدا بە پارەیەکی خەیاڵی ڕوو لە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close