خلێفی دەربارەی ئەگەری هاتنی بۆفۆن بۆ پاریس وەڵامی میدیاکان دەداتەوە

یاریگا

لە تازەترین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا ناسڕ خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان سەبارەت بە هاتنی بۆفۆن بۆ یانەکەی وەڵامێکی ڕوونی بە رۆژنامەنووسان ڕانەگەیاند.

خلێفی دەربارەی رۆیشتنی بۆفۆن لە یۆڤێنتۆس و دەنگۆی هاتنی گۆڵپارێزە تەمەن 40 ساڵەکە بۆ یانە گەورەکەی پاریس گوتی” بۆفۆن گۆڵپارێزێکی مەزنە، بەڵام ئێمە ئێستا (ئاریۆلا)مان هەیە، پێم وایە بۆ ئەم وەرزەش هەر لەگەڵ ئێمە دەبێت، دواتر لە وەلامی پڕسیارێک دەربارەی هاتنی بۆفۆن گوتی ” بەڕاستی وا دەزانن من هەواڵی بایەخی یانەکەم بە چەند ئەستێرەیەک لەو ساتە دەدرکێنم، من تەنها ئەوە دەڵێم هەموو یانەیەک دەبێت خۆشحاڵ بێت کە بۆفۆن یاری بۆ بکات، ئەو زۆر مەزنە و کەسایەتییەکی بەهێزی هەیە”.

جێی بایەخە، بۆفۆن، ئەم وەرزە توانی لەگەڵ یۆڤێنتۆس هەردوو نازناوی سێریا A و جامی ئیتالیا بەرز بکاتەوە، دواتر وازهێنانی خۆی لە یانەکەی ڕاگەیاند.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close