بارسێلۆنا چارەنووسی یاری مینا دیاری دەکات

یاریگا

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکانی کەتەلۆنیا، یانەی بارسێلۆنا سەبارەت بە داهاتووی (یاری مینا)ی بەرگریکاری تازەی یانەکە لەگەڵ گفتوگۆی لەگەڵ یاریزانەکە کردوە و بە ئەنجامێک گەیشتوون.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)لەم بارەیەوە بڵاویکردوەتەوە، کە یانەی بارسا دوای دانیشتن لەگەڵ یاریزانەکە بەلایەوە باشە مینا بە شیوەی خواستن بە یانەیەکی دیکە بدات بۆ ئەوەی ئەزموونی زیاتر بێت، بۆ ئەم مەبەستەش یانەی ریاڵ بیتیس کە ئەم وەرزە لە یۆرۆپالیگ یاری دەکات، باشترین بژاردە دەبێت، لەبەر ئەوەی ئەو یانەیە پێویستی بە شوێنگرەوەی (جۆردی ئامات) دەبێت کە بڕیارە بگەڕێتەوە یانەی سوانزی سیتی ئینگلیزی، بەمەش یانەی بیتیس دەتوانێت سوود لە یاری مینا وەربگرێت و شان بەشانی عیسا مەندی و ماڕک پاترا یاری بکات.

یاریزانی کۆلۆمبی یاری مینا لە وادەی زستانەی گواستنەوەی یاریزانان بە بری 12 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی پالمێراس پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنا کردبوو، بەڵام یاریزانەکە تا ئەو ساتە نەیتوانیوە متمانەی ئارنیستۆ ڤاڵڤیردی ڕاهێنەر وەربگرێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close