ڕیبیری نهێنی گۆڕینەوەی درێسەکەی لەگەڵ یاریدەدەری ناوبژیوان ئاشکرا کرد

یاریگا

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، فڕانک ڕیبیری، ئەستێرەی یانەی باڤاری نهێنی گۆڕینەوەی درێسەکەی دوای یاری شتوتگارت لەگەڵ یاریدەدەری ناوبژیوانی یارییەکە ئاشکرا کرد.

ڕیبیڕی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا بە کەناڵی (سپۆرت 1 )ی ئەڵمانی گوت” هۆکاری گۆڕینەوەی درێسەکەم لەگەڵ یاریدەدەری ناوبژیوان ئەوەبوو کە ئەو ناوبژیوانە دوایین یاری بوو، ئەویش ئەو داوایەی ئاڕستە کردم و منیش حەزم کرد ئەو کارە ئەنجام بدەم، ئەوە دەری دەخات کە ئێمە هەمیشە ڕێز لە ناوبژیوانان دەگرین، لە هەمان کاتدا  وەک لە کەناڵەکە باسی لێوەکراوە (کریستیان فیشەر) ئەو ناوبژیوانەی درێسەکەی لە ڕێرەوی یاریگا لەگەڵ ڕیبیری گۆڕییەوە، زۆر بە کاردانەوەی یاریزانە فەرنسییەکە و جێبەجێکردنی داواکارییەکەی دڵخۆش بوو.

فڕانک ڕیبیری، کە تەمەنی 35 ساڵە بۆ وەرزێکی دیکە گریبەستەکەی لەگەڵ یانەی بایەڕن میونشین تازەکردەوە، لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزی لەگەڵ یانە باڤارییەکە پێشکەش کردوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close