ڕیزبەندی ئەستێرەکانی تێنسی جیهان گۆڕانکاری بەسەرهات

یاریگا

ئەمڕۆ تازەترین ریزبەندی ئەستێرەکانی تێنسی جیهانی دەرچوو، کە تێیدا چەند گۆڕانکارییەک لە نێو باشترین 10 یاریزانی پێشەنگ بەدی کرا.

بەگوێرەی ڕیزبەندییە تازەکە یاریزان ڕافائێل نادالی ئیسپانی بەهۆی دۆڕاندنی لە پاڵەوانێتی مەدرید بەرانبەر (دۆمەنیک تیم)ی یاریزانی نەمسا، پێشەنگی بۆ ڕۆجێ فیدرێری سویسڕی چۆڵکرد و ئەو هاتەوە دووەمی ریزبەندییەکە، لەکاتێکدا یاریزانی ئەڵمانی ئالکسەندەر زفێرف دوای سەرکەوتنی بۆ یاری کۆتایی پاڵەوانێتی مەدرید لە سێیەمی ڕیزبەندییەکەیە، ئەوەی خوارەوەش ڕیزبەندی باشترین 10 یاریزانی پیشەگەری تێنسی جیهانییە:

1- ڕۆجێ فیدرێر (سویسڕا) 8670 خاڵ
2-ڕافائێل نادال (ئیسپانیا) 7950 خال
3- ئالکسەندەر زفێرف (ئەڵمانیا) 6015 خاڵ
4- دیمترۆف (بولگاریا) 4770 خاڵ
5- سیلیچ (کڕواتیا) 4770 خاڵ
6- دیل پۆترۆ (ئارجەنیتن) 4540 خاڵ
7- کیفن ئاندرسۆن (خوارووی ئەفریقیا) 3660 خاڵ
8- دۆمەنیک تیم (نەسما) 3545 خاڵ
9- جۆن ئیسنەر (ئەمەریکا) 3303 خاڵ
10- داڤید جۆفین (بەلجیکا) 2930 خاڵ

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close